ستاندەر
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوایەک ئاراستەی فراکسیۆنی یەکێتی دەکات و داوای ھەنگاوی کردەیی دەکات بۆ پێکھێنانی ئیئتیلافی فراکسیۆنەکانیان، لەبەشێکی راگەیەنراوەکە ھاتوە “داوا لە بەڕێزتان دەکەین; کە لە سەر بنەمای رێکەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قۆناغی کۆتایی دروستکردنی ئیئتلافی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان تەواو بکەین و، رایبگەیەنین”
دەقی راگەیەنراوەکەی فراکسیۆنی گۆڕان
بۆ / فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
سڵاو و رێز
لەبەر ئەوەی لە سەروبەندی قۆناغێکی نوێین بۆ ئاسایی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوڕدستان، بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین; کە لە سەر بنەمای رێکەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قۆناغی کۆتایی دروستکردنی ئیئتلافی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان تەواو بکەین و، رایبگەیەنین. بۆ ئەوەی ھەردوولاو، بە ھاوکاری فراکسیۆنەکانی تر، بەیەکەوە کاربکەین بۆ ھەردوو ئەرکە سەرەکیەکەی پەرلەمان، کە یاسا دانان و چاودێرییە.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
١٧/٨/٢٠١٧