سوپای پاسدران لەبارەی پەکەکەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی تورکیا دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 585 جار بینراوە

ستاندەر
لەراگەیەنراوێک سوپای پاسدارانی ئێران رەتی دەکاتەوە ھیچ جۆرە چالاکیەک لەدەرەوەی خاکی ئێران ئەنجامبدات، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەردۆغان کە ڕایگەیاندبو لەگەڵ ئێران لە باکوری عێراق ھێرش دەکەینە سەر بارەگاکانی پەکەکە.

جێ ی باسە چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن ئەو ھەوڵانەی تورکیا لەچوارچێوەی پرۆسەیەکە کە ئامانج لێ ی کێشەدروست کردنە لەسنورەکانی ھەرێمی کوردستان و نانەوەی پشێوی بەتایبەت کە لەئێستادا جموجۆڵی ریفراندۆم پێ ی ناوەتە قۆناغێکی ھەستیار، چاوەرێ دەکرێت لەو چوارچێوەیە وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا بکات.

پێشتر حکومەتی ھەرێم چەندین جار بەیاننامەی لەسەر سنوربەزاندنەکانی ئێران بڵاوکردۆتەوە بەڵام تاکو ئێستا ھیچی نەگوتوە لەسەر ھەرەشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە سنوریەکانی کوردستانی باشور.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.