مەسعود عەبدولخالق: چەندین زانیاری ھەڵە لە وتارەکانی کاک مەسعود بارزانی ھەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 1150 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود عەبدولخالق ڕایدەگەیەنێت ئەو قسەیەی کاک مەسعود ڕاستە کە دەڵێ شەراکەت لەگەڵ بەغدا شکستی ھێناوە بەڵام ئەو قسەیە بۆناو کوردستانیش راستە و شەراکەت شکستی ھێناوە. لەنوسینێک لەژێر ناونیشانی ھەڵە و ڕاست لەووتارەکانی کاک مەسعود، ناوبراو نوسیویەتی لەبارەی بریاری ١٥١٤ ی نەتەوە یەکگرتوەکان ..ئەوە بۆ (شعوب المستعمرە)دەرچوە ، ھەر ئەو بریارە نیە زیاتر لە ١٠ بریاری تریشە ، بۆ ئەوەی کوردیش بگریتەوە دەبیت لەپیشدا خۆت لە قاموسی نەتەوە یەکگرتوەکان بە (شعب)تۆماربکەی.

دەقی نوسینەکە بخوێنەوە

ھەڵەو ڕاست لەووتارەکانی کاک مەسعود

ئەوەی راستە لەو روە ئەوەیە دەلیت دەبوایە ئەو ریفراندۆمە چەند سال لەمەو پیش بمانکردبایە ، ئەوە زۆر راستە بەلام ئەو کاتیش ھەر ئامادەکاری بۆ نەکرابوو ، بۆ چەندین جاریشە ھەندێ ھەلە لەووتارەکانی بەدی دەکریت ، ھەندیکی لێھەلدەبژێرین :

١- ووتی لەکاتی دروست بوونی عیراق ٣ ویلایەت بوو … نەخیر عیراق نەویلایەت بوو نە میژووی سیاسیشی ھەیە ئەوە بریتانیا لە ٣ ویلایەتی عوسمانی دروستی کردوە .

٢- لەبارەی بریاری ١٥١٤ ی نەتەوە یەکگرتوەکان ..ئەوە بۆ (شعوب المستعمرە)دەرچوە ، ھەر ئەو بریارە نیە زیاتر لە ١٠ بریاری تریشە ، بۆ ئەوەی کوردیش بگریتەوە دەبیت لەپیشدا خۆت لە قاموسی نەتەوە یەکگرتوەکان بە (شعب)تۆماربکەی ، تا ئەو ساتەش کورد بە شعب پیناس نەکراوە، بۆ ئەوەی معاییری دەولی بەپێی (مادەی یەکی کۆنگرەی مۆنتیڤیدیۆ )بتگریتەوە …کەچی ئەوانەی ریفراندۆمی کردوە دۆسیەیان لەنەتەوە یەکگرتوەکان بە شعب کردۆتەوە ، تەنانەت فلستین و سەحرای غربیش پێی ھەلساون کورد ھیشتا ھیچی نەکردوە ھەر ھەستیشی پێنەکردوە .

٣- ئەگەر دەلیت لە شەراکە لەگەل عێراق سەرکەوتوو نەبووین ئەوەش زۆر راستە بەلام کێشە ئەوەیە ئەو شەراکەتە لەناوەخۆی کوردستانیش شکستی ھیناوە .

٣- بابەت بۆ دەولەتی کوردستانی گەلی زۆرە کەچی ووتارەکانی جەنابیان ھەر دووبارەیە .
مەسعود عبدالخالق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.