ڕەشەباکەی سلێمانی و هەنجیرەکەی ئاکرێ !

لەلایەن ستاندار Posted on 626 جار بینراوە

ڕەشەباکەی سلێمانی و هەنجیرەکەی ئاکرێ !

تێکۆشەر حوسێن

یەکێک لە سیفەتەکانی نەوشێروان مستەفا ئەوەبوو کە هەرگیز موجامەلەی هیچ کەسێکی نەکردووە ، بەوەناسرابوو هەمیشە قسە لە ڕوو بوو ، چەندین جار لەزاری خۆشیەوە باسی لەوە کردووە ، کە ناتوانی لە بەرانبەر ناحەقی بێدەنگ بێت ، لەهەر کوێ یەک بووبێت هەرکەسێک بووبێت قسەی خۆی کردووە .
بەڵام ئەو خۆی دوپاتی لەوە دەکردەوە تەحەددا دەکەم لە ژیانما قسەم لە ڕووی هەژاران کردبێت .
لە چەندین کات و شوێنی جیا و گونجاو قسەی خۆی لەڕوو کردووە بەرانبەر ئەو سیاسیانەی لەگەڵیا بوون لە گفتوگۆ ، بەشێوەیەک سڕی کردوون و یاتاغی سوڕاندون.

لە بەرانبەر نێردەی ئەمریکیەکان

لە سەروبەندی دانیشتنی ۱۹ ی ئابدا امریکیەکان دێن بۆ گردەکە ، بە پرسیاری بابەتی بوونی پڕۆژەکانی نەوشێروان مستەفا دێنە نێو باسەوە ، دواتر بایدەدەنەوە بۆ لای دواخستن و درێژکردنەوەی ویلاتەکەی بارزانی ، ئەوان لەسەرەتا تا کۆتایی خۆیان وەک نێوەندگیر نیشان دەدەن و بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان لەبەرچاوگرتن ئەکەنە مەشروعی خۆیان ، نەوشێروان مستەفاش بە پڕۆژەکەی ئۆباما دەسئەکات بەوەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەوان و بێ پێچ و پەنا پێیان ئەڵێت : ئێمە دیراسەی درێژکردنەوەی ویلاتەکەی ئۆباما دەکەین !
لە بەرانبەر دواخستنی دانیشتنەکە پێیان دەڵێت : کێ سەرۆکی پارلەمانە ، بڕۆنە لای ئەو ، پرسیاری دۆخ و گوزەرانی هەرێمەکەی ئێمە لەو بکەن. داوای دواخستنی دانیشتنەکە لەو بکەن .

لە بەرانبەر عەبادیدا
کاتێک (حیدر العبادی) دێت بۆ گردی زەرگەتە بۆ لای کاک نەوشێروان ، سەرەتای بڕینی بوجە و مووچەی هەرێم بوو ، نەوشێروان مستەفا لێی دەپرسێ بەرلەوەی دەست گفتوگۆکەین ، چی چارەسەرێکت وەک بدیل لایە بۆ بڕینی بوجە و موچەی هەرێم ؟
عبادیش ئەڵێت : هیچ !
نەوشێروان مستەفاش ڕاستەوخۆ پێی دەڵێت : فەرموو خوا حافیزت بێ و لەکوێ وە هاتووی ڕێی ئەوێ بگرە و بگەڕێوە.

لە بەرانبەر بارزانی دا
دوای ئەوەی چەندجارێک نەوشێروان ئەچێتە پیرمام لای بۆ ( بارزانی ) و خەڵکی بەجۆرێک لێکدانەوەی خراپیان دەکرد ، بەڵام لە هەر سەفەرێکا ئەو کۆمەڵێک قسەی وەک حەڵقە ، بۆ بارزانی جێدەهێڵا ، حەتا جارێک لە خوا حافیزیا ئەگەڕێتەوە و ڕاستەو خۆ پێی دەڵێت : ئەگەر بێ و هەر سنور بەزاندنێک ڕوو بدات لە بەرانبەری خۆم بێ ، هەوادارانم بێ ، هەڵسوراوەکانم بێ ، هەمان پەرچەکردارمان دەبێت ، قسە بەخۆم بڵێ ی ، قسە بەخۆت دەوترێتەوە ….
( وەک ئەوەی ڕووی دا ! )

لە بەرانبەر نێچیرڤان بارزانی دا
جارێکی تر (نێچیروان بارزانی) دێتە گردەکە لە ئەسنای قسەکانیا باس لە ڕەشەبای سلێمانی دەکات ، نەوشێروان مستەفاش بە پەنجە ئیشارەت بۆ شوێنی دانیشتەکانی دەکات و پێی دەڵێ بەڵێ ڕەشەبای سلێمانی لێرەوە هەڵدەکات !

دوای ئەوەی پارتی لە ڕێ ی ئیعلامەوە حەملەیەکی تەواو دوور لە اخلاقی سیاسی دەست پێدەکات لەسەر خودی نەوشێروان مستەفا ، دووبارە نێچیروان دێتەوە سلێمانی لای کاکە نەوە ، بەر لە دەسپێک نێچیرڤان بارزانی دەکەوێتە مەدح و سەنای نەوشێروان مستەفا ، کاکە نەوەش قسەکانی پێدەبڕێت و پێیدەڵێت : پێی دەزانین لەڕێ ی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنتانەوە !

لە بەرانبەر ( فریدون عبدالقادر ) دا
دوای ئەوەی نەوشێروان مستەفا جیادەبێتەوە لە گردی زەرگەتە خەریک بە سەرەتاکانی کارکردنیەتی لە کۆمپانیای ووشە ، فریدون عبدالقادر دێتە لای و بەشێوەیەک قسە دەکات وەک بڵێ ی نەوشێروان مستەفا هەرزەکارێکە ، زۆر بێ شەرمانە دەکەوێتە ئامۆژگاری کردن و سەرکۆنەی جیابوونەوەی دەکات ، کاتێ تەواو دەبێ ئەو پرسیاری بازاڕی کردنەوەی مەلهاکانی لێ دەکات و پێیدەڵێت : مەگەر ئێمەش بێین دەستبکەین بەکارێکی ئاوا !

لەبەرانبەر احمد داود ئۆغلو
(احمد داود اوغلو ) دێتە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردەکە داوەتنامەی فەرمی پێشکەش بە نەوشێروان مستەفا دەکات لەوەی سەردانی تورکیا بکات ، ڕێک هەمان لەحزە ڕەتی دەکاتەوە و ئەیداتەوە بە ڕوویا ، دوای ماوەیەک نەوشێروان مستەفا نەورۆزێک لە ئامەد پیرۆز دەکات دوور لەچاوی کامێراکان.

جارێکی تر لە بەرانبەر علی قرداغی دا
دوای ئەوەی مشتومڕی درێژکردنەوەی ویلایەتەکەی بارزانی لە ئارادا ئەبێ ، ( قرداغی ) تێل بۆ نەوشێروان مستەفا دەکات داوای دیدارێک دەکات ، ڕاستەو خۆ ڕەتی دەکاتەوە و پێی دەڵێت نامەوێ لە ئێستایا تۆ ببینم .

کۆتا جار
دوای ئەوەی شەوێکیان کاتژمێی ۱۲ بەلاوە لە ۱۳ ی مانگ دەگاتەوە گردی زەرگەتەی سلێمانی ، سەرکردەکانی یەکێتی یەک بەرە داوای بینینی دەکەن بە هەموویان دەڵێت : نامەوێت کەستان ببینم !

لە بەیانی هەینی ۱۹ ی ئایار دا بەیەکجاری دیداری هەموومانی ڕەتکردەوە …

عمری سید علی و هەنجیرەکەی ئاکرێ !

دوای ئەوەی لە ۱۲ ئۆکتۆبەردا پارتی دیموکرات لە ڕێ ی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری ناوخۆ وە بزووتنەوەی گۆڕان ( وەزیرەکان و سەرۆکی پەرلەمان ) ئاگادار دەکەنەوە بەوەی دۆخەکە وا دەخوازێت ئەوان جارێ بڕۆنەوە ماڵ تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە ، ئەوان ئەوەش بە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن بڕیارەکە لە سەرووی ئێمەیە ! واتا مەبەستیان بڕیاری مکتبی سیاسی پارتی یە بە سەرپەرشتی بارزانی .

بە شێوەک نێوانی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە خراپی دەکات ، تا دووشەممەی ڕابردوو پارتی شاندێک دەنێرێت بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان.

شاندەکەی پارتی بەر لە گفتوگۆ لە ڕێ ی فازڵ میرانی یەوە بە بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن دەڵێن ( هەنجیری ئاکرێ ) مان هێناوە لەگەڵ خۆمان ، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانیش ( عمری سید علی ) وەڵامی فازڵ دەداتەوەو پێی دەڵێت :
زیندانی ئاکرێمان بیستووە بەڵام هەنجیری ئاکرێ نا !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.