چەند زانیاریەکی گرنگ لەبارەی زانکۆکانی کوردستان لەپەراوێزی کۆبونەوەی مامۆستایانی زانکۆ لەگەل بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 843 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ چوارشەممە بارزانی لەگەڵ بەشێک لەمامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان کۆبویەوە، جێ ی باسە لەکۆبونەوەکە حگە لە باسی موچە بەھیچ شێوەیەک ئاماژە بەشکستی زانکۆکانی کوردستان نەکرا، لە خواروە ریزبەندی زانکۆکانی کوردستانە ھاوکات لەگەڵ شیکاریەک لەم بارەیەوە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەعد رەفعە، کە لەبەشێکی ھاتوە زۆر لە زانکۆکانی ئەفریقیا لەپێش زانکۆکانی کوردستانن، کەئەمەش شکستی سیستەم وسەرکردەو بەرێوەبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وزانکۆکانی کوردستان نیشان دەدات.

دەقی شیکاریەکە بخوێنەوە
ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان
پ.ی.د. رعد رفعە محمد
ریزبەندی زانکۆکانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن دامەزراوەی ویبۆمیترکس راگەیندرا، کە ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان لەریزبەندی جیھانی بەم شێوەی خوارەوەیە:
١- زانکۆی کۆیە ٤٧٤٦
٢- زانکۆی سۆران ٥٦٧٤
٣- زانکۆی سلێمانی ٦٠٢٩
٤- زانکۆی دھۆک ٧٣٦٠
٥- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ٧٩٣٩
٦- زانکۆی کەرکوک ٨٠٥٣
٧- زانکۆی ئیشق ٩٢٨٨
٨- زانکۆی کوردستان ٩٥٩٢
٩- زانکۆی سەلاحەددین ١٠١٧٠
١٠- زانکۆی راپەرین ١٢٣٤٩
١١- زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی ١٣٤٢٦
١٢- زانکۆی پزیشکی ھەولێر ١٣٦٥٠
١٣- زانکۆی زاخۆ ١٣٩٣٦
١٤- زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ١٤٥٥٩
١٥- زانکۆی کۆمار بۆ زانست وتەکنەلۆژیا ١٤٨٦٠
١٦- زانکۆی پۆلۆتەکنیکی ھەولێر ١٩٢١٥
١٧- پەیمانگای کوردستان بۆ توێژینەوەی ستراتیژیەکان ٢٠٣٧٣
١٨- زانکۆی جیھان لەھەولێر ٢٠٦٢٥
١٩- زانکۆی پۆلۆتەکنیکی دھۆک ٢٠٦٩٩
٢٠- زانکۆی ئەمریکی کوردستان ٢١٢٥٧
٢١- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە ھەولێر ٢١٣٣٤
٢٢- زانکۆی حەیاتی تایبەت ٢١٦٨٥
٢٣- زانکۆی نەورۆز ٢١٨٧٥
٢٤- بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆریە پزیشکیەکان ٢٢٠٥٤
٢٥- زانکۆی چەرمۆ ٢٤١٥٤
٢٦- زانکۆی بەیان٢٤٩٢٧
٢٧- زانکۆی جیھان لە سلێمانی ٢٥١٠٦
٢٨- زانکۆی ھەڵەبجە ٢٦٣٣١
٢٩- زانکۆی گەرمیان ٢٦٦٥٩

پێویستە بگوترێ ئەم ریزبەندیە بە پۆلێنی ویبۆمیترکس(Webometrics Ranking of World Universities) ئەنجامدراوەو ئەم پۆلێنە لە مەدریدی ئیسپانیایە وھەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (٢٤٠٠٠) زانکۆو پەیمانگای جیھانی دەکات وھەڵسەنگاندنەکەی لەسەر وێبسایتی زانکۆکان دەبێت، پێوەرەکانی بریتیە لە: (٥٠%کاریگەری وێبسایتی زانکۆ بەتایبەتی بەھاو سودی زانیاریەکان وئەدای ئەکادیمی وئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکات، ٢٠%ژمارەی ئەو لاپەڕە ئەلیکترۆنیانەی زانکۆ کە گۆگل دەیخوێنێتەوە، ١٥%گەنجینەی دۆسیە ئەلیکترۆنیەکانی وەک (ppt pdf doc) کەبەکەڵکی بەکارھێنان بێت، ١٥% توێژینەوە بڵاوکراوەکان وئاماژەدان بە توێژینەوەکان وەکو سەرچاوەی زانستی).
ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان زۆر نزمن. بەتایبەتی ئەگەر بزانین کە پۆلێنی ویبۆمیترکس(Webometrics Ranking of World Universities) سادەترین وئاسانترین پۆڵێنی زانکۆکانی جیھانە بەبەراورد لەگەل پۆڵێنەکانی (پۆلێنی زانکۆی شەنگەھای، پۆلێنی گۆڤاری تایمز بۆ خوێندنی باڵا، پۆلێنی کواکواریلی سیموندس QS لەلەندەن). ھەروەھا بەبەراورد بەپۆلێنە ھەرێمیەکانی زانکۆ وەک: (پۆلێنی یەکێتی ئەوروپا، پۆلێنی ئیرلەندا، پۆلێنی ئینگلیزی، پۆلێنی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا).
ئەوەی جێگای نیگەرانیە، زۆر لە زانکۆکانی ئەفریقیا لەپێش زانکۆکانی کوردستانن، کەئەمەش شکستی سیستەم وسەرکردەو بەرێوەبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وزانکۆکانی کوردستان نیشان دەدات.
لەم ریزبەندیە راستی گەورەمان بۆ روندەبێتەوە سەبارەت بە ئاستی زانکۆ ئەھلیەکانی کوردستان، ئەویش ئەوەیە کە ئەو زانکۆ ئەھلی وتایبەتانەی کەناو ونازناوی گەورەو قەبەی وەک ئەمریکی وفەرەنسی وھتد… لەخۆناوە ئاستەکانیان لەزانکۆ حکومیەکان زۆر نزمترە سەرەرای ئەو بودجە زەبەلاحەی بۆیان خەرج دەکرێت لە بودجەی ھەرێم وپارەی نەوتی کوردستان.
ھەروەھا ئەوەی زۆر جێگای سەرنجە ریزبەندی زانکۆی “موێل”ە، کە زانکۆیەکی ویرانکراوە لەرووی ژێرخانی بینا وتەکنیکی بیشکەوتوو ھەروەھا زانکۆیەکە ئاوارەکراوە لە شارەکانی ھەولێرو دھۆک وکەرکوک، دەبینین ریزبەندیەکەی جوارەمە لەسەر ئاستی عێراق ولەئاستی جیھانیش (٣٤٥٨) وریزبەندیەکەی دەکەوێتە پێش گشت زانکۆکانی کوردستان.
ھەروەھا کۆنترین وگەورەترین زانکۆی کوردستان کە زانکۆی سەلاحەددینە لەھەولێر دەبینین ریزبەندیەکەی (١٠١٧٠) ـە، کە ریزبەندیەکەی دوای زۆرێک لە زانکۆ ئەفریقیەکان ھاتووە، وەک (زانکۆی زامبیا (٢٦٤٨)، زانکۆی کادی ئایاد ماراکچ لە مۆرۆکۆ (١٩٩٤)، زانکۆی کسمایۆ (٥٨٤٥) لەسۆماڵ، زانکۆی رەواندا لە رەواندا (٣٥٥٧)، زانکۆی ئێدواردۆمۆندلانا لە مۆزەمبیق (١٨٩٩) وزانکۆی دیلۆمی لە تۆگۆ (٤٥٣٠) وزۆر لەزانکۆکانی ئەفریقیا لەپێش زانکۆکانی کوردستانن کە ھەندێک لەو ووڵاتانە رێژەی بێکاری نێو گەنجانی دەگاتە ٧٠% وووڵاتەکانیان لە ھەژارترین ووڵاتی جیھانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.