عەقڵیەتی لە پێناو مانەوەدا

لەلایەن ستاندار Posted on 678 جار بینراوە

تیكۆشەر حوسێن

پارتی دیموکراتی کوردستان ، پەروەردەی سیاسی ئەندامەکانیان بەم شێوەیە ، لە پێناو مانەوە ئامادەن هەموو شتێک بکەن ، نەوەک لە پێناو خزمەت کردن وەک باقی حزبە دیموکراتەکانی تری جیهان ئامادەبن هەموو باجێک بدەن ، هەموو قوربانیەک بدەن ، ئاخر زۆر خەتەرە کاتێ ئەوترێ لە پێناو مانەوە ئامادەین هەموو شتێک بکەین ، چونکە لە یاسای دارستان ئەم تابلۆیە وەک مەبدەء لەزیهنیەتی هەموو ئەو گیاندارە دڕندانەیا نوسراوە ( من اجل البقاء ).

جا لە پێناو مانەوە لە نێوان ( مرۆڤ و حیواناتی کێوی و دڕندە ) دا ئەوەی مرۆڤ هانای بۆ دەبات زۆر خەتەرترە ،بۆیە مروڤ ڕووی نایا ڕیزیشیان کات !

فازڵ بەشارەتی لە ژمارە ٥ ، بەرواری هەمان ڕوژ واتا ۳۱ ی ئاب ی ۲۰۱٦ ڕێک بەهەمان عقڵیەتی ۳۱ی ئابی ئەوسا هەمان قسە دەکاتەوە بۆ ڕۆژنامەی ئاژانس :
۳۱ ی ئاب شانازی یەو پارتی ئامادەیە بۆ مانەوەی خۆی هەموو کارێک بکات.

ئێستا کە ۲۰۱۷ یە حزبێک حەفتا ساڵ تەمەنی بێ و چەند کۆنگرەیەکی بەڕێکردبێ و ساڵانە پڕۆپۆزەڵ و بەرنامەی سیاسی خۆیان بگۆڕن بە عقڵیەتی یاسای دارستان ( لە پێناو مانەوە ) دا.

بۆچی مێشکتان دوکەڵی کرد ؟ کاتێ دکتۆر یوسف پێتانی ووت (چاکسازی و حوکمڕانی بەکەسانی نەخوێندەوار ناکرێت).

لە یاسای گەردوون و فیزیکی دا بۆ هەریە لەدوو ماددە هێزی یەکتر کێش کردن و بەریەک کەوتنیان هەیە بۆ یەکتر ، هێزێکیش هەیە لە نێوان کار و کاردانەوە چ بەریەک کەوتنێک ڕوودەدات کاتێ هێندە ئەو دوو جەمسەر بە ئاراستەی دژیەک هێزی جوڵەیان بۆ یەکتر بخەنە گەڕ ، کاکە گەل ، هاونیشتمانیان ئەوەی ئێوە کردوتانە ئەم ڕۆژە بە خیانەتی نیشتمانی دادەنێت ، ناکرێت تۆش بێی بەیاسای جەنگەڵستان و حیوانات بە شانازی و دوور لەشەرم بە گەلی بفرۆشیتەوە ، لەجیاتی دادگایی ، لە جیاتی داوای لێبوردن ، لە جیاتی شەرمەزاری ، لە جیاتی ڕشتنی عارەقی شەرمەزاری ،بێ ی شانازیشی پێوە بکەم ، کەمێک ڕووتان بێ ، کەمێک !

یانیش ئەم ئایەتە شمولی عەقڵیەتی ئێوەش دەکات { ام تحسب ان اکثرهم یسمعون او یعقلون ان هم الا كالانعام بل هم اضل } ؟ بەڵام پێناچێت لە قاعدەکانی عطف و نهی و استنکار و نفی دا هیچ شتێ بزانن ، وە هیچ شتێ تێبگەن !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.