چەندین نهێنی گەورە لەبارەی دانیشتنەكەی بەیانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 875 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەكی باڵای هەرێمی كوردستان بە ستاندەری ڕاگەیاند لەكۆبونەوەی بەیانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەفەرمی بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ گۆڕان و كۆمەڵ دەدرێت، هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە پرۆژەیەك پێشنیاركراوە بۆ چۆنیەتی دواخستنی ریفراندۆم بەڵام تاكو ئێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرۆژەیە نەدراوە.

بەگوێرەی ئەو پرۆژەیە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان پرسی دواخستنی ریفراندۆم دەبرێتە پەرلەمان و لەوێ بەفەرمی دوادەخرێت، ئەویش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو وەزیری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیای بەریتانیا بەناوی هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ شەڕی داعش بە بەشێك لە سەركردایەتی سیاسی كوردستانی گوتوە پێویستە ریفراندۆم دوابخرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە بارزانی تاكو ئێستا پێداگری دەكات بۆ ئەوەی ریفراندۆم لەكاتی خۆیدا بكرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو پرۆژەیە ئەگەری ئەوە هەیە لە پەرلەمانی كوردستانەوە ماوەی كاری خولی چوارەمی پەرلەمان و حكومەت و هەروەها سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دوو ساڵ درێژ بكرێتەوە و هەڵبژاردنەكان ئەنجامنەدرێت، ئەوە لەكاتێكدایە بەگوێرەی بریاری سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان بریارە مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی هەرێم ئەنجامبدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.