بۆچی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستیان ڕون نییە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 686 جار بینراوە

کەرکوک ئەحمەد

ململانێی دو بەرە یاخود دو حزب تەنها پەیوەست نییە بە کاتی هەڵبژاردنەکانەوە بەڵکو ئەگەر دو لایەن ڕکابەری یەکتری بن ئەوا لە کاتی هاتنەپێشەوەی هەر پرسێک ئەگەر تێڕوانینیان جاوازبێت لەسەر ئەو پرسە ئەوا ئەو پرسەش دەبێتە خاڵی یەکلایی کردنەوەی ململانێ قوڵەکەیان، خۆ ئەگەر جیاوازی و ناکۆکی حزبیان نەگوازرایەوە بۆ ئەو پرسە هەردوک لا هاوڕابون ئەوە لەو حاڵەتەشدا پرسەکە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبێتە خاڵی یەکلایی کردنەوەی ململانێکەیان کە براوە هەموو کاتێک خاوەن پڕۆژەکەیە.

بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کە اعلانی نەخێر ناکەن لەبەرئەوەیە نایانەوێت ئەو پرسە نیشتیمانیە ببێتە خاڵی یەکلایی کەرەوەی ململانێکانیان، چونکە لە حاڵەتێکا ئەگەر ئەو پرسە بەهۆێ جیاوازی تێڕوانینیان بیکەنە خاڵی یەکلایی کەرەوە ئەوا بەر لەهەر شتێک ململانێکە یەکلایی بۆتەوە بۆ بەرژەوەندی پارتی.

خۆ ئەگەر بێتوو بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پشگیری پڕۆژەی سەربەخۆیی بکەن بەهەمان تێڕوانینی پارتی ئەوا لەو حاڵەتەشدا پرسەکە هەر دەبێتە خاڵی یەکلایی کردنەوەی ململانێیان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وە بێ سێ و دو پارتی تیایدا براوەیەو ئەوانی تریش دۆڕاوێکی دڵخۆش.

جا هۆکاری ئەوەی کە دەوترێت بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستیان ڕون نییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەو کە ئەو دو لایەنە نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک ئەو پرسە ببێتە خاڵی یەکلایی کەرەوەی ململانێکەیان لەگەڵ پارتی کە بەدژ و لەگەڵبوون هەر تیایدا دۆڕاون.
ڕاستە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەنێوان بەڵێ و نەخێرا هەڵوێستیان ڕون نییە ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەڵوێستیان ڕونە ئەوان نایانەوێت ئەو پرسە ببێتە خاڵی یەکلایی کەرەوەی ململانێیان لەگەڵ پارتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.