پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ

لەلایەن ستاندار Posted on 623 جار بینراوە

د.رعد رفعە محمد

پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن جارێکی تر رێگری نەکرێ لەسەرۆکە نوێیەکەی پەرلەمان.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکەنەوە.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر توانیتان جانتاکەی ئاشتی هەورامی بکەنەوەو زانیتان چی تێدایە.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن رێگری بکەن لە سوتاندنی بارەگاکانتان.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن رێگری بکەن لە شەهیدکردنی مەلاو کادیرەکانتان.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن پەرلەمان وحکومەت وەکو هەردوو مەجلیسی تەشریعی وتەنفیزیە کارتۆنیەکەی حزبی بەعسی لێنایەت لەدیوەخانی هەردوو بنەماڵە.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن پارەی شیرو دایبی منداڵی هەژار دابینبکەن.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن مووچەی فەرمانبەران بگەڕێننەوە.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن دادگاکان سەربەخۆ بکەن.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر زانیتان سێ ملیار دۆلارەکەی رۆسنەفت چیلێهاتووەو بۆ کوێ دەچێ.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن پارەی گەڕانەوەی کچەقوتابیەکانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ دابینبکەن

.• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن دەوڵەتی کوردستان رابگەیەنن.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن بازرگانانی داعش دادگایی بکەن.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن دوو گەندەڵکار سزا بدەن.

• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر زانیتان پارەی گومرگ ورسومات وباجەکان چەندەو بۆ کوێ دەچێ

.• پەرلەمان کارا بکەنەوە بەبێ گۆڕان وکۆمەڵ ئەگەر دەتوانن خۆتان بپارێزن لەنەفەرتی ستەملێکراوانی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.