رۆژنامەنوسێکی دیاری یەکگرتوو: ستاندەر لە سوتانی بارەگاکانی یەکگرتو و شەھیدکردنی کادیرانی ھەڵوێستی جێ ی نرخاندن بوە

لەلایەن ستاندار Posted on 892 جار بینراوە

ستاندەر
سوھەیب جەمیل عەلی رۆژنامەنووسی دیاری پێشوی کەناڵی سپێدەی زمانحاڵی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت “خۆم ئاگادارم دەیان جار ستایشی ھەوڵ و ھەڵوێستەکانی مەسعود عەبدولخالق کراوە لەدەمی ئەو پێشھات و رووداوانەی رووبەڕووی یەکگرتوو بووەتەوە ھەر لە سوتاندنی بارەگاکانی دەڤەری بادینان تادەگاتە شەھیدکردن و تیرۆرکردنی ئەندامانی یەکگرتوو، بەڵام سفرکردنی ناوبراو لەم کات و ساتەدا لەلایەن ھەندێ کەسەوە کەدوورن لەنەھج و سیاسەتی یەکگرتوو جێگەی سەرسوڕمانە!”

جێ ی باسە دەزگای ستاندەر لەکاتی سوتانی بارەگاکانی یەکگرتوو بەر لەمیدیا فەرمیەکانی ئەو حیزبە پارتی تۆمەتبارکرد بە سوتاندن و کوشتنی کادیرانی یەککگرتوی ئیسلامی.

دەقی ڕونکردنەوەکەی سوھەیب جەمیل بخوێنەوە:

سڵاوی خوا لەئێوەی ئازیز ..
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کورتە بابەتێکم لەسەر بەڕێز کاک مەسعود عەبدولخالق خاوەنی دەزگای ستاندەر نووسی لەژێر ناونیشانی”چیتر زوڵم لەو پیاوە مەکەن”لەلایەن ھەوادارێکی زۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بە دەستخۆشیی پێشوازی لێکرا، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لەھاوڕێیانم رەخنەیان لێگرتم بەوەی چۆن بەرگری لە کەسێکی درۆزن دەکەیت کەمەبەستیان خاوەنی دەزگای ستاندارە!
من بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ زمانی تۆڵەو موھاتەرات و ناوزڕاندن نیم و وەڵامی کەسیشیان نادەمەوەو، بە پێویستیشی نازانم .. دیارە ئەوانەی زمانی ھەڕەشە بەکاردەھێنن مەبەستیان دووبەرەکیی و فووکردنە لەئاگر، ئەگینا دڵنیام سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی زمانی تۆڵەو ھەڕەشە بەرامبەر بە نووسەر و رۆشنبیران بەکارناھێنێ، دیارە ئەوانەی پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن حەرفێک لەتەبایی و برایی نازانن .. ھەر رۆشنبیرو نووسەرێک تێبینی لەسەر سیاسەتی حیزبێک ھەبێ ئاساییەو، دەبێ ئەو حیزبەش ئەو مافەی پێبدات چ جای ئەوەی ئەو حیزبە ھەڵگری دروشمی ئازادی بێ!.
وەکو لەکورتە پۆستەکەی پێشوومدا ئاماژەم پێدا میدیاکانی یەکگرتوو سەدان جار میوانداری خاوەنی دەزگای ستانداری کردووەو، خۆم ئاگادارم دەیان جار ستایشی ھەوڵ و ھەڵوێستەکانی کراوە لەدەمی ئەو پێشھات و رووداوانەی رووبەڕووی یەکگرتوو بووەتەوە ھەر لە سوتاندنی بارەگاکانی دەڤەری بادینان تادەگاتە شەھیدکردن و تیرۆرکردنی ئەندامانی یەکگرتوو، بەڵام سفرکردنی ناوبراو لەم کات و ساتەدا لەلایەن ھەندێ کەسەوە کەدوورن لەنەھج و سیاسەتی یەکگرتوو جێگەی سەرسوڕمانە!
خۆئەگەر بەڕێزیان لەبەرنامەیەکدا لەگەڵ راوێژکارێکی یەکگرتوو رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوەو، رای جیاوازی ھەبووە پێویست ناکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە بکرێتە دیوەخانی چڵەحانێ و یەکترسڕینەوەو ھێرش کردنە سەریەکتر.
((انصر أخاك ظالمًا أو مظلومًا))

سوھەیب جەمیل عەلی
ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.