نھێنی پێشنیارەکەی ئەمریکا بۆ دواخستنی ریفراندۆم ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 572 جار بینراوە

ستاندەر
محەمەدی حاجی مەحمود بە ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەتی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەدیلەکەیاندا بۆ کورد، ڕایانگەیاندووە، “ئەگەر سەرکردایەتی کورد بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕیفراندۆم دوابخات ئەوا ئەوان کێشەی کورد و بابەتی ڕیفراندۆم دەخەنە بەرنامەی کاری نەتەوەیەکگرتووەکان و وتوووێژی لەسەر دەکەن و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و نەتەوەیەکگرتوەکانیش کار بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکەن”.

ئەوەشی وتووە، ” ئەوان ھیچ شتێکی مەلموسیان پێشکەش نەکردوە، بارزانی داوای کردووە بەدیلی ریفراندۆم شتێکی بەھێزتر بێت، ئەویش لەگەڵ لایەنەکان ئەو بابەتی دواخستنە تاوتوێ دەکات”

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر چەندین لێدوانی محەمەدی حاجی مەحمود لەسەر پرسە نێودەولەتیەکان ڕاست دەرنەچوونە کە دیارترینیان لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبو زۆرینەی وڵاتانی جیھان  پشتگیری دەوڵەتی کوردستانی دەکەن ئەگەر ڕابگەیەنرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.