بەپەلە: دوای مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی مەڵبەندی ھەولێریش ریفراندۆمی پەسەند نەکردوە

لەلایەن ستاندار Posted on 625 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەک لەکۆبونەوەی ئەمرۆی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتی کە بەسەرپەرشتی رزگار عەلی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەنجامدراوە دەنگی زۆرینە لەگەڵ دواخستنی ریفراندۆم بوە.
سەرچاوەکە ھەروەھا بە ستاندەری راگەیاند لەکۆتاییدا نەگەیشتونەتە ھیچ ئەنجامێک و بریاری کۆتایی دواخرا بۆ کۆبونەوەیەکی تر,
جێ ی باسە جگە لە پارتی تاکو ئێستا خیزبەکانی تر بە فەرمی بانگەشەی ھەڵبژاردنیان ڕانەگەیاندوە و، لەچەند رۆژی رابردووش مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی رەتی کردەوە بەشداری بانگەشەی ریفراندۆم بکات و رایانگەیاند مەترسی لەسەر کەرکوک دروست دەبێت و ئامادەکاری نەکراوە بەو ھۆیەشەوە خەڵکی کەرکوک و شارەکە دەکەوێتە مەترسی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.