گۆران له‌ ناو قۆزاخه‌یه‌كى ‌ تاریك دا

لەلایەن ستاندار Posted on 700 جار بینراوە

زه‌به‌نگ به‌هادین نه‌جمه‌دین

له‌م دۆخه‌دا كه‌ گۆران ئه‌یتوانى زیاتر خۆى بناسێنێت و زیاتر پێناسه‌ى خۆى بكات كه‌چى بێده‌نگه‌ ئه‌م دۆخه‌ سیاسى یه‌ ئاڵۆزه‌ بوارى سه‌لماندنى سیاسه‌تى حیزب و بزوتنه‌وه‌كان‌ له‌بارتر ده‌كات , ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ ئاكار و رێكارى سیاسى خۆى به‌ باشى دارشتبێت , گۆران ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ هیچى پێناكرێت یان باشتر وایه‌ بڵێن هیچى پێنه‌كراوه‌و ئێستاش هیچى پێناكرێت , ره‌نگه‌ گۆران ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵى كێشه‌ ناوخۆى یه‌كانى بێت كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ كۆپى یه‌كێتى له‌ كه‌ڵه‌ كه‌بوونى كێشه‌ى نێو خۆى دا نیو ئه‌وه‌نده‌ سه‌رقاڵى دۆخى كوردوستان و دۆخى گشتى سیاسى نه‌بێت , سه‌یر له‌مه‌دایه‌ لایه‌نگران و هه‌وادرانى گۆران ناسراون به‌ ووتن و ره‌خنه‌ گرتن و دیدبینى كه‌چى ئێستا هه‌موویان له‌ ئاست ئه‌م بێهه‌ڵوێستى و بێدهن‌گى یه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ هیچیان نى یه‌ بۆ ووتن , ئه‌م سر بوونه‌ى گۆران به‌ره‌و مه‌رگى هێواشى ئه‌بات , گۆران ده‌مێكه‌ له‌ وه‌همى رێككه‌وتنى یه‌كێتیدا ئه‌ژى ئه‌و ئێستاش خه‌و به‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ گرده‌كه‌ى ده‌باشانه‌وه‌ ئه‌بینێت له‌ كاتێكدا گالیسكه‌ى یه‌كێتى نابینێت جله‌وه‌ى خۆى بردۆته‌ پیرمام و ئیتر ئه‌و گرده‌كه‌ى زه‌رگه‌ته‌ى به‌جێهێشتوه‌ ,

گۆران له‌وه‌ ئه‌چێت ئه‌وه‌ نه‌بینێت كه‌ یه‌كێتى له‌ باى پارتى دا شه‌ن ئه‌كات و باى گۆرانى پێ بێ به‌رهه‌مه‌ . ئه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ گۆران بوایه‌ ئێستا به‌رچاو روونى بدایه‌ته‌ خه‌ڵك ئایا ریفراندۆم ئه‌كرێـت یان ناكرێت , ئه‌بوایه‌ گۆران رێنموێنى خه‌لًكى بكردایه‌ ئایا به‌شدارى بكه‌ن یان نه‌كه‌ن , به‌ڵام گۆران له‌ سستى یه‌و به‌روه‌ نه‌مان هه‌نگاو ئه‌نێت بێ ئه‌وه‌ى درك به‌و بیهه‌ڵویستى یه‌ى خۆى بكات , گۆران ئه‌یه‌وێـت كه‌ى بریار بدات؟ , كاتێك كه‌ بریاره‌كانى هێنده‌ى چڵه‌ پوشێ سوودیان نه‌ما بریار چى یه‌ ئه‌و كات بیدات یان نه‌یدات .

ئه‌و هه‌نگاوه‌ى پارتى گرتویه‌تى یه‌ت به‌ر بۆ نیشاندانى هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵات و تواناى خۆیه‌تى به‌مشێوه‌یه‌ش بروا هه‌موو به‌رهه‌مه‌كه‌ى بۆ خۆى ئه‌چنێته‌وه‌ گه‌وره‌تر ئه‌بێـت ئه‌م راستى یه‌ ئه‌بێـت گۆران باش بیبینێت و دركى پێبكات پێویسته‌ گۆران ئه‌م دیدگایى یه‌ى پارتى ببینێت و ئه‌ژمارى بكات له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى خۆیدا , به‌شدارى نه‌كردنى گۆران له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ بوو نیشانه‌ى نه‌خوێندنه‌وه‌ى ته‌ندروست و هه‌ڵسه‌نگاندنى ناسیاسیانه‌ بوو , ئێستا یه‌كێتى و پارتى رێك بكه‌ون كه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ى گۆران كردى هه‌مووى به‌ با ده‌چێت ,

پێویسته‌ گۆران له‌و قۆزاغه‌ تاریكه‌ بێته‌ ده‌روه‌و به‌ زمان و رێكارى سیاسه‌ت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات له‌ سیاسه‌ت دا په‌شیمان بونه‌وه‌و هه‌ڵویست گۆرین بوونى نى یه‌ ئه‌وه‌ى گره‌و ده‌باته‌وه‌ ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ باشه‌كان بۆ خۆى ده‌قۆزیته‌وه‌و و هه‌موو بردنه‌وه‌كان بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.