سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: شکستی گۆڕان شکستی بەرەی ئیسڵاح وچاکسازیە

لەلایەن ستاندار Posted on 705 جار بینراوە

ستاندەر
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئێستا دەبینم ھەندێک کەیف خۆشن بە وەی گۆڕان نوقمی قەیران بێت وھەلا ھەلا بێت,ئەمە جگە لەنەفەسی حزبی تەسک وکورتبینی ھیچ ئاماژەیەکی تر ھەڵناگرێت.
ناوبراو لەنوسینێک بەناونیشانی دڵ خۆش مەبن گۆران شکست بھێنێت ئەبوبەکر ھەڵەدنی نوسیویەتی دەبێ ڕۆڵی ئەم بزوتنەوەو سەرکردە کاریزماکەی کاک نەوشیروان نادیدە نەگرین کە چ گوڕو تینێکیان دا بە ئۆپۆزسیۆن,گۆڕان وەک ئەو گرێدەرە بوو ڕێگای خۆش کرد شۆفڵەکانیش کاری خۆیان بکەن

دەقی پەیامەکەی ئەبوبەکر ھەڵەندی بخوێنەوە

دڵ خۆش مەبن گۆڕان شکست بھێنێت!؟
لەگەڵ ئەوەی ئەوانەی لەناو گۆڕاندا سیاسەت دەکەن مرۆڤن وھەڵەدەکەن وەک ھەر کەسێکی تری ئاسایی ,بەڵام دەبێ ڕۆڵی ئەم بزوتنەوەو سەرکردە کاریزماکەی کاک نەوشیروان نادیدە نەگرین کە چ گوڕو تینێکیان دا بە ئۆپۆزسیۆن,گۆڕان وەک ئەو گرێدەرە بوو ڕێگای خۆش کرد شۆفڵەکانیش کاری خۆیان بکەن,بۆیە ئێستا دەبینم ھەندێک کەیف خۆشن بە وەی گۆڕان نوقمی قەیران بێت وھەلا ھەلا بێت,ئەمە جگە لەنەفەسی حزبی تەسک وکورتبینی ھیچ ئاماژەیەکی تر ھەڵناگرێت.
شکستی گۆڕان شکستی بەرەی ئیسڵاح وچاکسازیە,نائومێدبوون لەگۆڕان دەست شتنە لەھەنگاو نان بەرەو ئایندەیەکی باشتر,ئەودەنگانەی لە گۆڕان دوور دەکەونەوە نایەن بەرەو یەکگرتوو وکۆمەڵ وشاسوار عبدالواحد وبەرھەم ساڵح,بەڵکو بەرەو تونێڵە تاریکەکانی دەسەڵات ملی ڕێ دەگرن کە ئەوان جگە پارە ھەڵڕشتن وچاوسوورکردنەوەو خەساندن چی دیان پێ نیە وخاڵی بونەتەوە لەڕاستگۆیی وپەرۆشی بۆ گەل ونیشتیمان.
ھەزاران کادیر وبەرپرس وئەندام ھەن دەزانن ئەو حزبە دەسەڵات دارانەی بیست وشەش ساڵە چی ناشیرینی ھەبوو ئەنجامیان دا بەکەڵکی حوکمڕانی نایەن وناشبن بەڵام لەبەر تیکەی چەور وھەڵبژاردنی سەلامەتی بێدەنگن وسەری خۆیان کزدەکەن.
دەبێت گەر خەمی ئایندەمانە ودەمانەوێت کاروانی چاکسازی بگاتە مەنزڵی خۆی,دەبێت دەستمان بەگۆڕانەوە بێت تاکێشەکانیان چارەسەر بکەن,وەک چۆن کاتی خۆی بۆیەکێتئش ھەمان ڕامان ھەبوو کەلاواز بونی یەکێتی بەقازانجی تێک چوونی باڵانسی دیموکراسی وکەڵەگابونی پارتیە ,بۆ چوونەکەمان ھەر وادەرچوو.
لە گەڵ دونیایە سەرنج و ڕەخنەم لە گۆڕان و سیاسەت کردنیان بەڵام وەک ڕکابەر بۆیان دەروانم نەک دوژمن,بەململانێی مەدەنیانە لەگەڵیان بجوڵێینەوە نەک حەزکردن بە ئاودیو بونیان لە شانۆی سیاسەت.
ئەبوبەکر ھەڵەدنی ٢٠/٩/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.