ستاندەر
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوای گەشتێک بۆ وڵاتی ئەڵمانیا گەڕایەوە خاکی ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی “بەڕێز د.یوسف محەممەد گەڕایەوە کوردستان، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا جوڵەی گرنگی کردووە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان، بە پشتیوانی خودا لە نریکترین کاتدا بەرھەمی دەبێت.”