گۆڕان و کۆمەڵ ھەنگاوی کرداری دەنێن بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ھەرێم وردەکاریەکە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 498 جار بینراوە

ستاندەر
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە ئێستا بە چڕی ھەوڵەکانیان دەستپێکردوە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دۆخی ئێستا بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆبونەوەیان ئەنجامداوە.

سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری دروستکردنی بەرەیەکی ھاوبەشیان داوە و ئێستا لەگەڵ د.بەرھەم ساڵح لە گفتوگۆن بۆ ئەوەی بەرەکە فراوانتر بێت.

پلانی کاری بەرەکەش بەم شێوەیە دەبێت لە ھەنگاوی یەکەم بە فەرمی بەرەکە ڕادەگەیەنرێت دواتر کار بۆ دروستکردنی حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی دەکرێت لە کۆتایش ھەوڵە دیبلۆماسیەکان لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و جیھان دەستپێدەکرێت.

جێ ی باسە تاکو ئێستا گفتوگۆکان بە چڕی بەڕێوەدەچن بۆ دیاریکردنی شێوازی ھەنگاوەکان و ئەو لایەنانەی کە ببنە بەشێک لە پرۆژەکە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پارتی و یەکێتی، کە ئێستا گۆڕان و کۆمەڵ پێیان وایە دوچاری گۆشەگیری سیاسی بونە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەولەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.