خۆ گوتمان

لەلایەن ستاندار Posted on 488 جار بینراوە

کارۆخ عوسمان –  دلێر حسێن پیرۆمەری – هۆشیار شێرکاوەیی

-گوتمان ھێنانە پێشەوەی پرسی ڕێفەراندۆم بەدیلی شەڕی (داعش)ە بۆ غافڵگیری گەلی غافڵێنراو. -گوتمان بارزانی گرنگترین پرسی نیشتمانی كردۆتە گاڵتەجاڕی و یاریەكی قێزەون دەكات بەقوربانیدان و ھەستی ناسیۆلیزمی ماندووەكانی شۆڕش.

-گوتمان دواكەوتەكانی بارزانی لەم ڕێفەراندۆمە بۆ پارووە چەورە چروكەكانیان بەددانی ساغ چڕیان لەسەروەتی خەڵك و ئافەرینی بارزانی گرتووە. -گوتمان ھاش وھوشی ڕێفەراندۆم درۆیەكی گەورەیە لەنێو ئەو ھەزاران درۆیەی كەسەركردایەتی كۆنی كورد و حوكمڕانی ئێستا، كە ھەرزان فرۆشی دەكەن.

-گوتمان ئەوەی دووجار دەستی بسوتێ جاری سێیەم خەتای خۆیەتی، بۆیە نەدەبوو بەبارزانی و سەرسەریە دەھۆڵ كوتەكان بڕوابھێنن. –

گوتمان فیتی ڕێفەراندۆم زەڕڕەیەك پەیوەندی بەخواستی گەل و مافی چارەنووسەوە نیەو تەنھا بۆ بەردەوامبوونە لەم بێ شەرعی و بێ یاساییەی كە بارزانی بەھاوكاری سەربادراوەكان دەستی پێوەگرتووە.

-گوتمان ئامانجی سەربەخۆیی لای ئێمەیەو ئەوانەی خەڵكی پێ دەغافڵێنن جاش و خائینن، موستەشاری دوژمنی كۆن و نوێن. -گوتمان حەماس نەتانگرێ، ئەمە زەوقی ڕەپی بەھارەو زەڕەی كەری ناو مێرگ و پێدەشتی لەوەڕگایە، بەیەك كەلیمەی لوتفی كوێخا دادەمركێ. -خۆ گوتمان ئەوان مرۆی دەوڵەتداری نین، جگە لەجاشی جەیشی قەرەقۆش و ئاخون، عەمیلی حوكمی ئەنادۆڵ و قوم زیاتر ھیچیتر نین.

-گوتمان دەستەی سەرپەرشتیاری ڕێفەراندۆم دەستیان كەشفەو باش نیە باوەڕیان پێبكرێت، چونكە دزو گەندەڵ و چەتەو جەردەو مافیای نەوتن.

-گوتمان سەرۆكی بۆڕدی درۆگەورەكەی ڕێفەراندۆم لەسەر دزی دەركراوە، كەواتە دز ھەرگیز ناتوانێ ئامانجی سەربەخۆیی بەدەست بێنێت. -گوتمان ڕێفەراندۆم بۆ دەوڵەت نیە چونكە ھیچ پێشمەرجێك ئامادە نەكراوە، بگرە ئەوەندە كەمەی كەھەشبوو لەناویان برد. –

خۆ گوتیشمان ئەوە پڕۆژەی توركیایەو دەرین دەوڵەتی تورك بەرھەمھێنەریەتی، بۆ لەبیربردنەوەی قەیرانە سیناریۆكەی دەستی دەستەڵات و بێ شەرعیەتی بارزانی و ئەم ھەموو قازانجەی كە توركیا لەسەروەتی گەلی باشوری كوردستان دەیكات. بۆئەوەیشە كە پێش بەئێران بگرێت. كەچی لەگەڵی ڕێ ئەكەوێ.

-گوتمان بەو یاریی یە ناشیرینەی بارزانی و هاوبیرەکانی میللەت توشی نەهامەتی دەبێت، یار و نەیارمان دەبن بەبرا بۆ گیانمان. گوتمان هاشو هۆشی دەوڵەت بۆبەئاگا هێنانەوەی دوژمنانی کوردەو بۆ لەباربردنی خەونی لەمێژینەی میللەتە. -گوتمان ئەوەی هەشمانە لەسایەی ئەقڵیەتی ئەو بەناو سەرکردانەی كورد لەدەستی دەدەین.

-گوتمان ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم مەترسی لەدەست دانیان لەسەرە، بەڵام دیاربوو ئامانجیان ئەوەبوو. -گوتمان بەدیلی ڕیفەراندۆم سەربەخۆییە نەک بەچۆكداھاتن لەبەردەم بێگانەو پارانەوەی شەفاعەتکردن و لێ خۆش بون. -گوتمان بەهەڕەشەی سەری پەنجەکەت سەربەخۆیی بەدەست نایەت، لەجیاتی هەڕەشە ناو ماڵی کورد یەکبخە نەک پەرتە وازەی بکەی.

-گوتمان لێکدانەوەکانت هەڵەن، بەقەرەباڵغ کردنی دیوەخانت بەوکاڵفامە سیاسی و ماستاوچیانە دەوڵەت دروست نابێت و ئیتر درۆكردنیش بەسە. -گوتمان زوو یان درەنگ تێدەگەن دەنگی ئێوە بۆ مانەوەی حوكمی ناشەرعیە نەک سەربەخۆیی، ئەوەتا دوای یەک دووهەفتە بەرهەمی دەنگتان: قیادە سەورە، گەڕانەوە بۆ بۆخەتی سی وشەش، لەدەستدانی تەواوی ناوچە جێناکۆکەکان بەکەرکوکیشەوە، شەھیدبوونی پێشمەرگە بەئیحازی نابەرپرسانە، دەربەدەربوونی خەڵك بەم سەرمای پایزە. ئەوەش دەوڵەتەكەی كەڕنەڤاڵی تاكڕەوی بارزانی و گوتافی دەلەسەی نەژادپەرەستی. گوتمان گوتمان گوتمان …………….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.