وردەکاری ھەوڵی دەرچواندنی فەرمانی گرتن بۆ بارزانی و سەرۆکی حکومەت و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش

لەلایەن ستاندار Posted on 533 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی حەیات-ی سعودی ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردن لە بەغدا بۆ ھەریەک لە بارزانی و سەرۆکی حکومەت و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش و چەند فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەربچێت.
ھەر بەگوێرەی رۆژنامەکە ھەندێ لایەنی شیعە داوادەکەن لەکاتی دەرچونی ئەو فەرمانانە پێویستە ھێزە عێراقیەکان بچنە ھەولێر بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکان.
ھاوکات کەناڵی دیجلە نوسیویەتی بارزانی لەسەر ٥٥ کەیس کە بریتین لە ھەرەشە لەسەر ئاسایشی عێراق و بابەتی نەوت و چەند پێشێلکاریەکی قانونی و ئیداری فەرمانی گرتنی بۆ دەردەچێت.

جێ ی باسە پێشتر دادگای رەسافە لە بەغدا فەرمانی گرتنی بۆ ھەریەک لە کۆسرەت رەسول و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی دەرکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.