“پاڵپشتی بۆ حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی”

لەلایەن ستاندار Posted on 665 جار بینراوە

ستاندەر

کۆمەڵێک نوسه‌ر و ڕۆشنبیر و چاڵاکوان بەیانێکی پاڵپشتی بۆ حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی بڵاودەکەنەوە.

ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە:

پاڵپشتی بۆ حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی

وه‌ك و ئاشكرایه‌ كورستانی عێراق به‌ پڕۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزی فره‌ئاراسته‌دا ده‌ڕوات، ئه‌زمونی حكومه‌تی دووحیزبی شكستی هێنا كه‌وته‌ ژێر زه‌مینه‌ی زوڵم و گه‌نده‌ڵی و نه‌گه‌یشته‌ هیچ ئامانجێك، بینیمان سه‌ركردایه‌تی كورد نیوه‌ی خاكی كوردستانی كرده‌ دیاری بۆ حكومه‌تی عێراق، تیغی نه‌زانی سه‌ركردایه‌تی كورد ملی ئومێدی بوون به‌ده‌وڵه‌تی بڕی، دۆزی كورد زۆر ئاڵۆز بووه‌و فاكته‌ری ئیقلیمی و ده‌ولی به‌دوای به‌دیلدان بۆ ئه‌م واقعه‌ی كوردستان.

گۆڕه‌پانی كوردستان بۆشایه‌كی گه‌وره‌ی لێ دروست بووه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كوردستان توشی هه‌ڵاوسانی ئابوری و جه‌نگ وقه‌رزێكی زۆری ده‌ره‌كی بووه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانی ستراتیژی بگۆڕێ بۆ دۆزی ڕه‌وا، گۆڕه‌پانیان چۆڵكرد، بۆیه‌ قۆناغی نوێ حكومه‌تی(ڕزگاری نیشتمانی) زۆر پێویسته‌، لێره‌وه‌ سه‌رده‌مێكی نوێی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ده‌ست پێده‌كات، بناغه‌ی حیزبه‌ نیشتمانیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی دابڕێژرێت.

له‌ڕوی یاساییه‌وه‌ هیچ ده‌قێكمان نیه‌ ڕێگری له‌مامه‌ڵه‌ی ئیقلیمی و ده‌ولی بگرێ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ، یان پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی، له‌میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕێگه‌ی پێداوه‌، ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له‌دایك بوو، كۆمه‌ڵگه‌ ده‌رباز ده‌كات له‌وقه‌یرانه‌ ڕاسته‌قینانه‌ی تێی كه‌وتوه‌.

ئێمه‌ وه‌ك و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، هه‌ستكردنمان به‌دڵسۆزی به‌رامبه‌ر خودا و خاك و خه‌ڵك، پشگیری ده‌كه‌ین، به‌زوترین كات به‌ره‌ی نیشتمانی دروست بكرێت، به‌ڵكو شكۆی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد پارێزراو بێت، ئاشتی ئاوه‌دانی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر كوردستان.

ناوەکان:

كاروان نجات عمر
فرهاد صمد جلال
ده‌رباز معلیم
ئومێد عبدالخالق
دێهات عوسمان محمد
صباح امين
ده‌رباز سه‌رابی
هاوکار قادر عزیز
زەردەشت فەیزوالله
فەرامۆش عمر
هێمن مولود
نایف شێخانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.