نھێنی گرنگ لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 259 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ھەواڵێکی فورات نیوز و چەند سەرچاوەیەکی میدیایی تری جیھانی دوای نێوەندگیری مەلیکی سعودیە و ھەروەھا سەرۆکی فەرەنسا لەنێوان بارزانی و عەبادی لەکۆتایی عەبادی بەوە ڕازی بوە کە بەدوو مەرج دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بکات ئەوانیش:

١- دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی.
٢- ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم.
لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەمرۆ مەرجی یەکەم کە کشانەوەی بارزانیە جێبەجێ دەکرێت، لەچەند رۆژی داھاتووش لەلایەن سەرۆکی حکومەت ئەنجامی ریفراندۆم ھەڵدەوەشێندرێتەوە.
ئەوەش بۆ ئەوەی بەغدا ئامادەبێت جارێکی تر لەگەڵ حکومەتی ئێستا گفتوگۆبکات و دەستبەرداربونەکەش لە پۆستی سەرۆکی ھەرێم لەسەر داوای بەغدایە نەوەک بەھۆی داوکاریە ناوخۆییەکان ھاوکات بۆ ئەوەش عەبادی لەئەگەری دروستکردنی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی لەلایەن گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی د.بەرھەم مامەڵەیان لەگەڵ نەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.