هەر ئێستا: عەبادی هەڕەشەی دەستوەردان دەدات لە هەرێم بەهۆی ئاڵۆزیەكانی دوێنێ شەوی كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 556 جار بینراوە

ستاندەر

چەند ساتێك پێش ئێستا نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بڵاویكردەوە كە ئەوان لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەكەن سەبارەت بەو دەست درێژیانەی سەر بارەگای حزبەكان ورۆژنامەنوسان وئاژاوەگێرانی ناو شاری هەولێر ودهۆك” كەئەمەش زیان بەهاوڵاتیانمان دەگەیەنێ لەهەرێم وبارودۆخی گشتی لەوێ.

هەروەها داوای كردوە پابەند بن بە رێساو یاسا وهێوركردنەوە؛ هەروەها نابێ ململانێیە سیاسیەكان رەنگبداتەوە لەسەر هاوڵاتیانی كورد كە زۆر زەرەرمەندبوونە بەم جۆرە كارانە.

لەكۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: حكومەتی فیدراڵی داكۆكی دەكات لە ئارامی گشت پارێزگاكانی عێراق وكاریش دەكات لەپێناو هاوڵاتیان وپاراستنی بەرژەوەندیەكانیان.

شایانی باسە چاودێران پێیان وایە ئەم لێداوانە هەرەشەی راستەوخۆیە بۆ دەسەڵاتدارانی كوردستان كە لەمەودوا حكومەتی عێراق  راستەوخۆ دەستوەردەداتە كێشە سیاسی وئابوری وئەمنیەكانی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.