گۆڕان و کۆمەڵ بایکۆتی دانیشتنەکەی حکومەتی ھەرێم دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر
ھەریەک لە فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بایکۆتی ئەو دانیشتنە دەکەن کە ئەمرۆ لە نێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سازدەکرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوان سوورن لەسەر ھەوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستای ھەرێم و دروستکردنی حکومەتێکی نوێ کە توانانی بەرێوەبردنی دۆخی ئێستای ھەرێم و گفتوگۆی ھەبێت لەگەڵ بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.