تەنازول لەدوای تەنازولتان پیرۆز!

لەلایەن ستاندار Posted on 257 جار بینراوە

سوھەیب جەمیل علی

دەیان جار ووتتان: بەغدا پارەی نییەو، موفلیسە!
کەچی بەردەوام وەک سواڵکەر لە بەغدا دەپاڕێنەوە مووچە بنێرێ!
منەتتان بە بەغدا نەبوو و، بە ویستی خۆتان نەوت و قووتی میللەتتان فرۆشت!
ئێستاش بیرە نەوتەکانتان دەستیان بەسەرداگیراوەو، خەریکە دووچاری هیستریا ببن!
بەغدا داوای لێکردن بە وتوێژ کێشەو ئاریشەکان چارەسەر بکەن و دەرگای بەڕووتان کردەوە!
کەچی منەتی بەغداتان نەزانی و هەر خەریکی دابەشکردنی سامانی ئەم نیشتمانە بوون!
ئێستاش وەک گەڕیدەێک هیچ دەرگایەک نەماوە لێی نەدەن، لەم وڵات بۆ ئەو وڵات لە ڕاکە ڕاکەدان تەنها بۆئەوەی بەغدا پێشوازیتان لێ بکات!.
خێرو بێرو داهاتی ئەم نیشتمانەتان قڕ کردو کردتانە دوولەت!
مووچەتان بەپاساوی پاشەکەوت کردە نیوە، کەچی ناتوانن نیوەکەیشی لەکاتی خۆیدا دابەش بکەن!
گرانی و قەیرانتان خوڵقاند، خەڵکتان تۆراند!
شــــکۆی مامۆستاو مووچەخۆرانتان شکاند!
چی نەما نەیکەن؟؟!!
چی نەما نەیبەن؟؟!!
ئیفلاس بوونتــــــــان پیرۆز!
تەنازول لەدوای تەزولتان پیرۆز!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.