١٦ی ئۆکتۆبەر ،زەنگی کۆتایی

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

عمر علی محمد

ڕوداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە بۆ دەسەڵات وحکومەت و پارتە سیاسیەکان و ھاوڵاتیانی ھەرێم بە شێوەیەکی گشتی ،پاش ۲٦ساڵ لە حوکومڕانی یەکێتی و پارتی لە ھەرێمی کوردوستاندا، ھەمو لایەنی سیاسی و ئابوری و سەربازی بە شێوەیەکی گشتی کەوتە بەردەم تاقیکردنەوە ،ئایا ئەوەی دەسەڵاتی کوردی بەدرێژایی زیاتر لە چارەکە سەدەیەک زیاتر بنیاتی ناوە بەرگەی چەند دەگرێت و دەتوانێت خۆڕاگربێت لە بەرامبەر فشارە دەرەکیەکاندا ؟ بەڵام بەدەخەوە ئەوەی بینرا تەنھا سەرابێک بوو ،چونکە لە یەکەم کاتژمێری جوڵەی ھێزەکانی دوژمن حکومەتی ھەرێم وەک شێرە بەفرینە لە بەردەم ھێزێکی ناڕێکخراوی میلیشیای لاوازی وەک حەشدی شەعبیدا ھەرەسی کردو توایەوە ،نیوەی خاکی ھەرێمی کوردوستانی لە دەستدا ،٥٥۰ بیرە نەوتی ڕۆیشت ،خاڵە سنوریەکان و فڕۆکە خانەکانی ڕادەستکرد ،واتە زۆرینەی ھێزی سەربازی و ئابوری لە دەست دا ،کەواتە لە ئێستادا حکومەت چی ماوەتەوە؟لەوەش خراپتر ئەوەیە کە پلانی ئایندەی دەسەڵات لە بەغدا ئەوەیە کە قۆناغ بە قۆناغ کاردەکات بۆ ئەوەی لە ئایندەدە شتێک نەمێنێت بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردوستان ،بەڵام لێرەدا دەکرێت بپرسین ئایا یەکێتی و پارتی وەک دوو ھێزی بەپرسیار لە ئایندەی چارەنوسی گەلی کورد لە ھەرێمی کوردوستاندا ,چیان لە سەر دۆخەکە ووت و پلانیان چیە بۆ ئایندە ؟ئایا چۆن دەتوانن ئەم دۆخە تێپەرێنن ؟ یان بە چ ئالیەتێک بتوانن کۆدەنگیەکی نیشتمانی دروست بکەن بۆ تێپەرراندنی دۆخەکە ؟ئەوەی کە بینیمان تەواو پێچەوانەی ئەوە بوو ، ھەردوو پارتە دەسەڵات دارەکە سەڕای تەخوینکردنی یەکترو ھەوڵدان بۆئەوەی کە ھەریەکەیان خۆیان بدزنەوە لە بەر پرسیارێتی ،لە دیوێکی ترەوە بەھەمان گوتارو ریتم و دەم و چاوەوە ھاتنەوە سەر شانۆو درێژەیان بە کارەکانیاندا .پارتە سیاسیەکانی تریش ھیچیان ھەتا ئێستاش بەرنامەیەکی رۆشنیان نەبوە بۆ دۆخەکەو نازانن چۆن بەرەو ئایندە ھەنگاو ھەڵبگرن ، ھەندێک لە حیزبە سیاسیەکان ھەتا ئێستاش پڕۆژەی چاکسا زی دەدەنە پەڕلەمان یان ئامادەن پێشوازی لە وەفدەکانی یەکێتی و پارتی بکەن بۆ قسەکردن لە سەر دۆخی ئێستا یان شێوازی پێکھێنانەوەی حکومەت یان چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا ،من پێم وایە زەمەنی ھەموو ئەو شتانە بەسەرچوە ،لە دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەر ھەموو شتەکان گۆڕاون ،ھەموو کەسێک و لایەنێکیش بەتایبەت دو پارتە دەسەڵاتدارەکەو بەتایبەتیش پارتی بەباشی ناسراون ،پاش تێپەڕبوونی ۲٦ ساڵ بەسەر حوکمڕانی یەکێتی و پارتی ئیتر کاتی زێڕینی ئەم دو حیزبە کۆتاییان ھات ،بە درێژایی ئەو ساڵانە ئەوان تاقیکرانەوە،دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و مەعریفی ھەموی لە دەست ئەواندابوو، سەرچاوەکانی ھێز ھەموی لە ژێر ھەژمونیاندا بوو ،۱٦ی ئۆکتۆبەر زەنگی کۆتایی بوو ،ئەنجامی کەوتنیان ڕاگەیەندرا ،ئەوان تەواو بوون، ئیتر ئەوان ناتوانن دۆخەکە چاک بکەنەوە ،چونکە ئەوان ھەر ھەمان کاراکتەری ڕابردون ھەمان عەقڵیەتیان ھەیە ،بەھەمان دیدو ئایدیاوە سیاسەت دەکەن ،ئەگەر سەیریان بکەیت ئێستاش ھەر شەڕی خەوە بچوکەکانی خۆیان دەکەن ،ئامادەی ھیچ گۆڕانکاریەک نین ،ھیچ پلانێکیان بۆ ئایندەنیە ،لە عەقڵیەتی ئەواندا شتێک نیە بەناوی پلانی ئایندە بۆڕزگارکردنی نیشتمان و نەتەوە لەو قەیرانە گەورەی ئێستا تیای دەژی ،کەواتە لێیان گەڕێن باخۆیان چۆن تێکیانداوە با ھەر خۆیان چاکی بکەنەوە ،ئەم دۆخە چاوەڕوانی ھێزێکی نوێیە کە خۆی نمایش بکات و ڕابەرایەتی خەڵک بکات بۆڕزگاری ئەو ھێزە نوێیە نابێت ھەڵەی لایەنە سیاسیەکان لە ڕابردودا دوبارە بکاتەوە دەبێت بە پلان و سترتیجیەتێکی نوێ بێتە ئارا، دوربێت لە حقدو بوغزی ڕابردو، بۆ ئایندەبژی و تەنھا ئامانجیشی بنیات نانی کوردوستانێکی نوێ بێت لەژێر سایەی سیستمێکی دیموکراسی و داد پەروەر ،ئەو ھێزە نوێیە دەبێت نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی کوردوستان بکات ،واتە دەبێت لە نوێنەری سەرجەم لایەنەکان پێک بێت ،ئامانجی یەکەمیش پاراستنی کوردوستان بێت لە توندوتیژی ،چونکە لە رابردووودا توندوتیژیەکان ھیچیان لێ نەکەوتۆتەوەو نمونەی ووڵاتانی یەمەن و سویاو لیبیا لە بەر چاوە کە توندوتیژی چ کارە ساتێکی دروست کردوە ،لە بەر ئەوە تەنھا رێگە خەباتی مەدەنیە ،خەباتی مەدەنی باشترین رێگەیەو زۆریش کاریگەرە بۆ چاکسازی و گۆرینی دەسەلات و دەتوانرێت ئەگەر بە پلان بێت و ھێزی مەدەنی سەرپەرشتی بکات بە کەمترین کات ئامانجەکانی بپێکێ و دەسەلات ناچار بکات کە ملکەچی داواکانی جەماوەر بێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.