تکایەک بۆ چەند کەسایەتی و دەزگایەکی کەمی ناوخۆ کە جێی ئومێدن.

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە

سەرھەنگ محەمەد

بێماناترین ھەڵوێست، ھی ئەوانەییە دەڵێن لەگەڵ خۆپیشاندا و ناڕەزایتیەکانداین، بەڵام بەھێمنانە. کاتێک دەکرێت ئەم قسایە بکرێت، کە بزانرێت بەشێوەیەکی ھێمنانە گوێت لێدەگیرێت.

سەرەڕایی ئەوەیی کاری ھێمنانە، بەدڵ و دەرونێکی ئارامەوە دەکرێت.ناکرێت بە مرۆڤێک بڵێی ئارامبە کە دەزانێت گوێیی لێ ناگیرێت. جیا لەوەی ئەو ڕۆژانە بەناچاریی خەونەکانی خۆی لە گۆڕدەنێت، ھیچ خەونێکی لەم وڵاتەدا نەماوە و دەیەوێت بەخوێنی خۆشی بێت ئومێد لەم وێرانەیەدا دروست بکات و بەدوایی خەونی نوێدا دەگەڕێت.

لە سایەیی ئەو سیتەمەدا، کە ئێوە داوا دەکەن بەشێوەیەکی ھێمنانە ناڕەزایاتیی دەرببڕین، باوک و دایکەکان پەشیمانن لەوەی بڕیاریاندا مناڵەکانین بھێنە دنیا، ھەموومان ڕۆژانە ھەزارجار لەبەردەم خەونەکانماندا تەیرق دەبینەوە.

واز لەم شێوە پشتگیریە بێنن، خۆپیشاندەران پێویستیان بەم جۆرە لە پشتگیریی نییە. ئەو دەسەڵاتەی لەدژیی ڕاپەڕیوین، ھەروەک ئێوە پشتگیرمانە. خۆئەگەر ناتوانن بێدەنگ بن و لەگەڵ دروشمەکانتاندا ڕاستگۆن ، وەک جاری پێشوو خوێنمان لەسەر مێزی گفتوگۆکان نافرۆشن، فەموون پێشمان کەون. بەڵام چ ئومێدێک لە ئێوە دەکرێت کە ئێستاش وەک جاری پێشوو ھەرمیلەت پێشت کەوت، کەچی ئێوە ھێشتا بەگومانن لەوەی لەگەڵ داواکاریی خۆپیشاندەرەکاندا بن یا نا.

ڕسواتر لەو لایەنانەی شەرمنانە بەھەمان ئاوازی دەسەڵات پشتگیریی لە جەماوەر دەکەن، ئەو کۆمەڵە نوسەر، ڕۆشنبیر و ھونەر مەندانەن، کە لەماڵەوە یا لە ئەوروپاوە قسەدەکەن. لە ھەموو بوارێکدا قسەیان ھەیە و پشتگیری خۆپیشاندەران دەکەن . بەجۆرێک قسەدەکەن واھەست دەکەیت لەو گەنجە ماندووترن کە فیشەکی یەکێتی و پارتی لەدڵی داوە.
بۆئەوانەی لە ئەوروپاوە دەیان ساڵە، ھاوار دەکەن تکام واییە بێدەنگبن ، لەدوورەوە قسەکردن و دژبوون ئاسانە، ئەم ھەڵوێستانەی ئێوەش وەک ھەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن دووڕووییە.

سەرەڕایی ئەوەی چینی موسەقەفین و ڕۆژنامەنوسان لەم وڵاتدا گەندەڵترینن، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە لە ناوخۆدا چەند کەسایەتی، دەزگا و لایەنیکی میدیایی زۆر کەم ھەن، کە جێگەی باوەڕن.
لێرەدا تکام لەو کەسایەتی و دەزگایانە ئەوەیە لەوە تێبگەن کە کاتی ئەوەھاتووە جەریئان جڵەوی ئەم ناڕەزایەتیانە بگرنە دەست و لەوە تێبگەن کایی ئەوە ھاتووە ھەنگاو بنێن بەرەو پڕاکتیزەکردنی بیری سیاسیان.
لەوە تببگەن کاتیی ئەوە نییە ئێستا بەتەنھا بیانەوێت لە ڕێگەی نوسین کاریی میدیاییەوە ئەم کۆمەڵگا بەرەو کەناریی ئارامیی ببەن . بەڵکو دەبێت، لەچاوەڕوانی ھێزە سیاسیەکان دەرچن و خۆیان ئەگەر بۆماوەیەکی کەمیشبێت ببن بەھێزێکی سیاسی تەندروست.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.