کۆتایی دەسەڵات

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

مەحمود عەبدوڵا

ھەردەسەڵاتێک لەڕووی بەڕێوەبردن و ئایدیۆلۆژییەوە افلاس بکات دەگەڕێتەوە سەر سروشتە دڕندانەکەی،کە بریتییە لە بەکارھێنانی توندوتیژی و ڕشتنی خوێنی ھاوڵاتیانی مەدەنی.
دەسەڵاتە خۆسەپێن و خێڵەکییەکەی ھەرێم لەھەمو ڕویەکەوە فەشلی ھێناوە و لە کۆتایی نزیکە، وھیچ دەسەڵاێکیش ناتوانێت ڕەوایەتی لەھێز وەربگرێت تەنانەت ناتوانێت تەمەنیخۆشی درێژ بکاتەوە . دەسەڵاتی کوردی کە نمونەی وەحشیگەرانەترین دەسەڵاتە ھیچ ڕاوایەتییەکی نەماوە و دەبێت پێکی شۆڕش نۆشبکات .ھیچ ھیوایەک نەماوە بۆگەڕانەوەی شکۆی انسان لەژێر سایەی ئەم ھێزە بنماڵەیەە کۆنەپەرستانەدا،تەنیا لە ڕێگەی یاخی بونی مەدەنی نەبێت،وە ئەوەی ئەم دەسڵاتەش دەڕوخێنێت تەنیا بەردەوامی خۆپیشاندان و سوربونی خەڵکی کوردستانە لەسەر دورخستنەوەی ھێزە کۆنەپەرستەکان .دەسەڵاتی کوردی کە تا ئامڕۆ پێیان وابوو شەرعیەتی شۆڕشگێڕییان ھەیە ئامڕۆ بۆ ھاموو خەڵک ڕون بۆتەوە کە بزوتنەوەی کوردایەتی بنەماڵەکۆنەپەرستەکان دژە شۆڕش بون،خوێنی شەھیدانیان بەفیڕۆدا .

مێژوو پێمان ئەڵێت ھیچ کۆمەڵگایەک پێشناکەوێت تاکو ھێزە کۆنەپەرستەکان نەکاتە معیدەی شۆڕشەوە ،دەبێت ئەم ھێزە کۆنەپەرستانە بخرێنە زبڵدانی مێژوو،بۆئەوەی ھێزە نوێوازو ئازادیخوازەکان بێنە پێشەوەو کۆمەڵگا برەو پێشەوە ببەن.
ئاشکرایە ئام ھێزە کۆنە پەرستانە،کە لەناو فیزی ھێزدا نغرۆ بوون،ھەر گیز نابن بەھێزێکی دیموکراسی ،چەمکی دیموکراسی تەنیا دێتە سەر زمانیان و ھەرگیز ناچێتە مێشکیانە وەو و نابێتە بەشێک لەباوەڕیان.

ئە مەی ئێستا ڕودادات،افلاسی بزوتنەوەی کوردایەییە بەتاواوی مانا،و لادانی دەمامکە کانیەتی،ڕوتبونەوەیەتی، بەجۆرێک کە ھیچ مرۆڤێکی بە ویژدان و ژیر ناتوانێک یەک وشەش لەسەر ڕەوایەتی ئە م دەسەڵاتە بڵێت .
ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان لەوە تێگەیشتن کە جیاوازی دەسڵاتەکان لەوە دانییە ئاخۆ دەسڵاتی دەرەکییە یان خۆماڵی،خەڵکی تێگەیشتن جیاوازی دەسەڵاتەکان لە دیموکراسیدایە ، ھەموو دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر خوێنڕێژو بێگانەیە بەکۆمەڵگا .
ئێستا بۆخەڵک ئاشکرابوو ،کە دیموکراسی وەھمێک بوو ھیچی تر،دیماگۆجیەت و وڕێنەی پیاوە شاخاویەکان بوو ،ئەگینا کاتێک دەسڵاتیان بکەوێتە مەترسییەوە فاشییەکی ڕوتن.

دوای بیست وشەش ساڵ سیاسەتی چەوت و ،خەڵە تاندن ،و پە رتکردنی کۆمڵگا،تاڵانکردنی سامانی وڵات،گاڵتەکردن بە خەونی ھا وڵاتیان، دوای بیست و شەش ساڵبەڵێنی درۆ و باشترکردنی ژیانی خەڵک،دوای زیاد لە دوو دەیە بەکۆیلەکردن و بەبندوارکردن و وە ھماندن،ھاوڵاتیانی کوردستان ھاتونە سەرشەقام و پێیان دڵێن بڕۆن مافیاکانی نەوت،بڕۆن باچیتر لەژێر سایەی دەسەڵاتی مافیایدا گۆمەڵگە وێران نەبێت بڕۆن بێکەسێتییەکان،بڕۆن دزانی ڕۆژ،بێ گوێکان.

دەبێت خەڵکی کوردسان بزانێت،ئێمە دوا میللەتین کە پێشکەوتن و دیموکراسیمان لەناو شۆڕشێکی مەدەن دا شاراوەیە،کەرامەت و ڕێزی انسان کاتێک پارێز راودەبێت کە ھێزە کۆنە پەرستەکان نەمێن،گەل مزنەکان بەشۆڕشە مەزنەکان دەناسرێنەوە.
بەڵێ بۆ شۆڕشی مەدەنی و لە گۆڕنانی ھێزە کۆنە پەرستەکا.بژی کۆمەڵگای ئازادو دیموکراتخواز،بمرت ھێزی بندیوار و کۆیلە پروەر.
بەکۆتایی ئەم دەسەڵاتە ژیانی ئێمە دەست پێدەکات،بە بێ کۆنایی ھاتنی ھێزە کۆنە پەرستە انسان کوژەکان دبێت لە چاوەڕوانی ژیاندا بمرین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.