ژمارەیەک ئەفسەرو فەرماندەکانی پێشمەرگەو ئاسایشی ناوخۆ پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕن.

لەلایەن ستاندار Posted on 514 جار بینراوە

ستانده‌ر

لەدوای ئەو ڕوداوانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی شاری ڕانیە ڕویاندا کە لەئەنجامدا بووە ھۆی شەھیدبونی ٦ خۆپیشاندەر و برینداربونی ٨۰ ھاوڵاتی تر بەدەستی ھێزە ئەمنیەکان، ئەو ڕوداوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا.

لەو چوارچێوەیەدا پۆلێک لە پێشمەرگەو ئاسایش و فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندان دەربڕی و پاڵپشتیان لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دوپات کردەوە.

پیرۆت نەبی فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری دوزخورماتوو، لەڕونکردنەوەیەکدا جەخت لە پاڵپشتی داخوازیە ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەکاتەوە، لە ڕونکردنەوەکەدا ھاتووە دەڵێت “من نەک ئێستا، بەڵکوو زۆر پێش ئێستاش وتوومە کە ھەمیشە لە بەرەی خەڵکی بەشخوراوی کوردستانم و وەک ھەموو خەڵک داوای چاکسازی و ژیانیکی شایستە بۆ ھاونیشتیمانیانی کوردستان دەکەم”.

دەشڵێت “من ھەموو تەمەنم چەکم بۆ بەرگری لە خاک و نیشتیمان و دژی داگیرکەرانی کوردستان ھەڵگرتووە و ھەرگیز چەک لە دژی گەلی خۆم و خەڵکی بەشخوراو ھەڵناگرم کە داخوازی مافە ڕەوایەکانی خۆیان دەکەن”.

ھەر پەیوەست بەوە کۆمەڵێک لە پێشمەرگە و ھێزی ئاسایش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ھەستاون بە بەڵاوکردنەوەی وێنەکانیان و پشتیوانی خۆیان بۆ داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەربڕیوە یەکێک لەوانە نوسیویەتی ” ١٠٠ساڵ خۆپیشاندان بەردەوام بێت ئامادەنیم یەک دەقە ڕوی چەک بکەمە خەڵکی برسی و بێ موچەو ھەژار و نەدار، ھەق بە خەڵکی برسییە نەک خاوەن تەنکەر و نەوتو مەسفاکان”.

یەکێکی تر نوسیویەتی “من وەک پێشمەرگەیەک ئەگەر ھەرچی بارەگای حزب ھەیە تەفرو تونا بکرێت ئامادەنیم لولەی چەکەکەم لەھیچ گەنجێکی خێرلەخۆ نەدیوی ئەو وڵاتە بدەم. من خزمەتکاری خەڵکم”

هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر نوسیویه‌تی “سوێد بەخوا ھەرچی دەسەڵات و سەروەتی دنیا ھەیە لەسەرم تاپۆکەی ئامادەنیم ئەو تفەنگەی کە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ڕەشو ڕوتی کوردستان لەشانمکردووە ڕووی بکەمە ھاونیشتیمانی خێرلەخۆنەدیوەکەم من ھەمیشە خزمەتکاری ئێوەم ئەرکی من پاراستنی سەروماڵی ئێوەیە”

یەکێکی تر کە ئەفسەرە لەوەزارەتی ناوخۆ نوسیویەتی “من وەک ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ ھەرچی بارەگای حیزبی ھەیە تەفرو تونا بکرێ ئامادەنیم لولەی تفنگەکەم رووبکەم گەنجێکی وڵاتەکەم، بەشانازیەوە ئەیڵێم من خزمەتکاری خەڵکم”.

وێنه‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی ناوخۆ

25564842_308590622986335_1938247414_n 25589788_308590646319666_715489071_n 25593360_308590629653001_466142080_n 25627412_308590662986331_1199004657_n 25627738_308815022963895_1231055396_n 25630466_308816136297117_714166927_n p peshmarga

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.