بۆ سێ مانگی داھاتووە: رێکەوتنە نھێنیەکەی پارتی و یەکێتی ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 822 جار بینراوە

ستاندەر

دوابەدوای گرژییەکانی ئەم دوایەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی ، سەرھەڵدانی ناڕەزایی لە ھەرێمی کوردستان لە لایەن بەشێک لە حزبەکان و ھاووڵاتیان، رۆژنامەنووس سەرتیپ قەشقەیی لە بەدواداچونێک لەبارەی ئەو پرسە ھەروەھا ئاشکرایدەکات ئەو دوو حزبە بەھۆی ترسیان لە ئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری و ڕووخانی حکومەت، رێککەوتنێکی سیاسی و سەربازی کاتیان ئەنجامداوە.

خاڵەکانی رێککەوتنەکەش بریتین لە:

١- تا سێ مانگی تر ھەڵبژاردن بکرێت ( بە گوێرەی ھەڵ و مەرج و بارودۆخی ھەردووک لا).
٢- لەئەگەری زیادبوونی ناڕەزایی لە ھەر پارێزگاو قەزایەک، کەسێک وەکو حاکمی سەربازی دابنرێ.
٣- لە ئەگەری پێویستبوون بەھێزی سەربازی، پارتی دەتوانێ ھێز بنێریت بۆ سنووری یەکێتی، بە پێچەوانەشەوە.
٤- ھەڵمەتی ڕاگەیاندن لە دژی یەکتر ڕابگیرێت، بە تایبەت لە قەزیەی ١٦ ئۆکتۆبەرو شەنگال.
٥- رێککەوتنەکە بۆماوەی ٣ مانگ دەبێت ( تا ھەڵبژاردنی داھاتوو)، ئەگەری درێژکردنەوەشی ھەیە.

تەواوی بابەتەكە لە خوارەوەیە:

پارتى و یه‌كێتى خه‌ریكى چین؟
دوو رێككه‌وتنى نهێنى پارتى و یه‌كێتى

رێككه‌وتنه‌ سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتى
پارتى و یه‌كێتى له‌ كۆتاییه‌كانى مانگى ئابى ئه‌مساڵ (2017) ، لیژنه‌یه‌كى 100 كه‌سیان له‌ هه‌ردووك لا پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستى نوسینه‌وه‌ى ” ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كى نوێى ستراتیژى” بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى سیسته‌مى حكومڕانى هه‌رێمى كوردستان به‌ هاوبه‌شى.

ڕێككه‌وتنامه‌كه، له‌ 100 ماده‌و چه‌ندان بڕگه‌ى لاوه‌كى و، پاشكۆیه‌ك پێكهاتبوو، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ نه‌خشه‌ ڕێگاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان.

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانى ئه‌و ڕێككه‌وتنه، به‌رده‌وام بوون بوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بڕدنى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن هه‌ردووك لایه‌ن به‌ هاوبه‌شى تاوه‌كو ساڵى 2021.

به‌پێى ڕه‌شنووسى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نهێنیه‌ ( تاوه‌كو ئێستاش به‌شێكى زۆر له‌ سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و دوو حزبه‌ نه‌یانبینیوه‌)، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بۆ چه‌ند به‌ش و ته‌وه‌رێك دابه‌شكرابوو له‌وانه‌: چۆنیه‌تى كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان و هه‌مواركردن و داڕشتنى یاسایى نوێ له‌ په‌ڕله‌مان، شێوازى حكومڕانى داهاتووى هه‌رێم له‌ نێوان هه‌ردووك لا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم، ، پێداچوونه‌ به‌شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران و داڕشتنى سیاسه‌تێكى نوێ، چۆنیه‌تى چاكسازیكردن له‌ بوارى حكومڕانى ، چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى سێكته‌رى نه‌وت وغازو ئه‌كتیفكردنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت غاز، مامه‌ڵه‌ى داهاتووى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكى ترو، پاشكۆیه‌كى تایبه‌ت به‌ نه‌خشه‌ڕێگاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان.

به‌ پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌، پارتى و یه‌كێتى، تاوه‌كو ساڵى 2021 هیچ جۆره‌ هه‌ڵبژاردنێكیان ئه‌نجامنه‌ده‌دا، له‌ پلانیشیاندابوو به‌ پشت به‌ستن به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى” ڕوز نه‌فت” ى ڕووسى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رزبكه‌نه‌وه‌و، تا ساڵى 2021 غازى سروشتى هه‌نارده‌بكه‌ن.

له‌ به‌شێكى ترى ئه‌و رێككه‌وتنه‌، ئاماژه‌به‌وه‌كرابوو، دواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان ڕاسته‌وخۆ، حكومه‌ت له‌ رێگه‌ى په‌ڕله‌مانه‌وه‌ ده‌ستده‌كات به‌ ده‌ستكاریكردنى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و، هه‌مواركردن و داڕشتنى كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ یاسایى په‌یوه‌ست به‌: یاسایى به‌كرێدانى خانووبه‌ره‌، تیرۆر، پڕۆژه‌ى چاكسازیكردن و ڕیفۆرم له‌ حكومه‌ت، یاسایى صندوقى نه‌وت و غازى هه‌رێم و، چه‌ندین یاسایى ترى په‌یوه‌ست به‌ ژیانى خه‌ڵك.

به‌ پێى ڕه‌شنووسى رێككه‌وتنامه‌ نهێنییه‌كه‌، كه‌ دواتر بۆتان باسده‌كه‌م بۆچى سه‌رى نه‌گرت؟ پارتى و یه‌كێتى له‌ ماده‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى هێزى ترى سیاسى كردبوو بۆ ناو رێككه‌وتنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌وهه‌رى رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ چه‌ند ماده‌یه‌كى تێدابوو، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دابه‌شكردنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م پۆسته‌كان له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئه‌ویش به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵ بۆ ویلایه‌تى بارزانى و، دووباره‌ گۆڕانكاریكردن له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان و هه‌ندێ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان.

ئامانجێكى رێككه‌وتنه‌ سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتى، باشتركردنى بارى دارایى و ئابوورى هاووڵاتیان بوو، بۆئه‌وه‌ى ناڕه‌زایییه‌كانى هاووڵاتیان له‌ ماوه‌ى 2 تا 3 ساڵ كه‌مبكنه‌وه‌، پاشان واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو دیاریبكه‌ن و، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى نه‌هامه‌تى چه‌ند ساڵه‌ى له‌بیربچێته‌وه‌و، قه‌ناعه‌تیان به‌وه‌بێت، كه‌ ته‌نها پارتى و یه‌كێتى ده‌توانن حكومڕانى هه‌رێم بكه‌ن .

به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاوت ده‌كران (هه‌رچه‌نده‌ هیچ ماده‌و بڕگه‌یه‌ك نه‌بوو به‌ ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌به‌وه‌بكات)، به‌ڵام داڕشتنه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك بوو، كه‌ جه‌ماوه‌ر له‌و دووحزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ دووربخه‌نه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ى باشتركردنى گوزه‌رانی خه‌ڵكى.

ماده‌ى یه‌كه‌مى رێككه‌وتنه‌كه‌ش، تایبه‌ت بوو به‌ كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان له‌ ( 10 ئه‌یلول تاوه‌كو 200ى ئه‌یلولى 2017)، دواجار په‌ڕله‌مانیش له‌ هه‌مان واده‌ كاراكرایه‌وه‌.

هێشتا ڕیككه‌وتنامه‌كه‌ ڕه‌شنووس بوو، هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانى و مه‌لا به‌ختیار له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، له‌ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى هه‌ولێر، دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا، باسیان له‌ نووسینه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنێكى نوێ كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ هیچ شتى تربكه‌ن ( ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌).

له‌سه‌روبه‌ندى پاككردنه‌وه‌ى ڕه‌شنووسه‌كه‌و، گه‌یشتن به‌ سیغه‌ى كۆتایى له‌ نێوان هه‌ردوولا، واده‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى به‌سه‌ردا هات، ئه‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستانى ڕووبه‌رووى قه‌یرانێكى سه‌ختى سیاسى و ئابوورى و دیبلۆماسى كرده‌وه‌، هه‌رێم كه‌وته‌ ژێر گه‌ماڕۆى سه‌ر عێراق و وڵاتانى دراوسێ، دواتریش ڕووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌رى به‌سه‌رداهات، پارتى و یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان لێكترازان و، بارزانیش ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوو، بۆیه‌ چاره‌نووسى ڕه‌شنووسى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌ نادیارى مایه‌وه‌و، نه‌یانتوانى بیكه‌نه‌ رێككه‌وتنامه‌یه‌كى درێژخایه‌نى 3 ساڵى.

رێككه‌وتنه‌ 3 مانگیه نوێیه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتى
دوابه‌دواى گرژییه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى ، سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن به‌شێك له‌ حزبه‌كان و هاووڵاتیان، ئه‌و دوو حزبه‌ به‌هۆى ترسیان له‌ ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى و ڕووخانى حكومه‌ت، رێككه‌وتنێكى سیاسى و سه‌ربازی كاتیان ئه‌نجامداوه‌.

خاڵه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه‌ش بریتین له‌:
١- تا سێ مانگى تر هه‌ڵبژاردن بكرێت ( به‌ گوێره‌ى هه‌ڵ و مه‌رج و بارودۆخى هه‌ردووك لا).
٢- له‌ئه‌گه‌رى زیادبوونى ناڕه‌زایى له‌ هەر پارێزگاو قه‌زایه‌ك، كه‌سێك وه‌كو حاكمى سه‌ربازى دابنرێ.
٣- له‌ ئه‌گه‌رى پێویستبوون به‌هێزى سه‌ربازى، پارتی ده‌توانێ هێز بنێریت بۆ سنوورى یه‌كێتى، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
٤- هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌یاندن له‌ دژى یه‌كتر ڕابگیرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ قه‌زیه‌ى 16 ئۆكتۆبه‌رو شه‌نگال.
٥- رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆماوه‌ى 33 مانگ ده‌بێت ( تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو)، ئه‌گه‌رى درێژكردنه‌وه‌شى هه‌یه‌.

نوسین و ئامادەكردنی:

سەرتیپ قەشقەیی – رۆژنامەنووس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.