ئۆفیسی دەزگایەکی تر لە ھەولێر لەلایەن ئاسایش داخرا

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

ستاندەر
ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسی رایدەگەیەنێ ئێوارەی رۆژی پێنج چەممە لە بەبێ برشیاری دادگا لەلایەن ئاسایش داخرا، ئەوە لەکاتێکدایە ھەمان رۆژ ھەر لە ھەولێر ئۆفیسی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژەگەندەڵی-یش داخرا.
دەقی راگەیەنراوی ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسی بخوێنەوە

بۆ ڕای گشتی و راگەیاندنەکان
جەماوەری کوردستان دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەوە بۆ جاری سێ یەمە ئاسایشی ھەولێر لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی یە ڕۆشنبیری یەکانی ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسیدا، بەبێ ھیچ پاساوێک و بەزەبری ھێز ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاکی یەکانمان دەکەن،

کاتژمێر٩:٣٠ی ئەمشەو ٢٠١٧/١٢/٢١لەکاتی بەرێوەچونی چالاکی یەکی ئەدەبیدا، ئاسایش ھەڵی کوتایە سەر نوسینگەی ھەولێری ئەکادیمیا و دوای ڕاگرتنی چالاکی یەکە و بەبێ بڕیاری دادگا بڕیاری داخستنی ئەکادیمیایان لەھەولێردا ڕایانگەیاند تەنھا بۆبردنە دەرەوەی کەلوپەلەکان ئەویش بەئاگاداری ئێمە بۆتان ھەیە بیکەنەوە و دواتر نوسینگەکە تەسلیی خاوەن موڵکەکە بکەنەوە.

ئێمە لێرەوە وێرای ئیدانەکردن و سەرکۆنەکردنی ئەوکارە نایاسایی و نادیموکراتیانە ڕایدەگەیەنین، کە ئەم ھەڵسوکەوتانەی ئاسایشی ھەولێر دیاریدەیەکی مەترسیدارە و ھەڕەشەیەکی جدی یە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین، چالاکی مەدەنیانە،

ئاسایشی ھەولێر بەم کردەوانەی ھێندەیتر جەماوەری کوردستان توڕە و توڕەتر دەکات، وە تەواوی پڕوپاگەندەکانی کە بەناوی دیموکراسی و حوکمی یاساوە دەیکات دەخاتە ژێرپرسیارەوە، بۆیە ئێمە ڕایدەگەیەنین، کەسوردەبین لەسەر خەباتی مەدەنیانەی خۆمان زەبر و زەنگ و ھێز چۆکمان پێدانادا.
ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسی
٢١/١٢/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.