دەزگای ستاندەر: داخستنی ئۆفیسی رێکخراوەکان لە ھەولێر ئیدانە دەکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر
دەزگای ستاندەر داخستنی ئۆفیسی ھەریەک لە رێکخراوی ستۆپ و ئەکادیمیای سیاسەت و ھزری دیموکراسی لە ھەولێر ئیدانە دەکات و داوادەکات کۆتایی بەو جۆرە ھەڵکوتانە سەر رێکخراو و دامەزراوەکان لە ھەولێر بھێندرێت.

دەزگای ستاندەر ڕاشیدەگەیەنێت ئەو جۆرە مامەڵە سەربازیە لە ھەولێر و شارەکانی تر ناڕەزایەتیەکان گەورەتر دەکات و، زیاتر ڕووی دەسەڵات ناشرین تر دەکات.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ناوەندە ناوخۆیی و عێراقی و نێودەوڵەتیەکان لەو دۆخەی ھەولێر ئاگادار دەکاتەوە بۆ دروستکردنی فشار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکانی ھەرێم و رێگەدان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مەدەنیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.