زانیاری لەسەر نزیك بوونەوەكانی پارتی و مالیكی لە نێوان راستی و وەهمدا

لەلایەن ستاندار Posted on 2908 جار بینراوە 0 سەرنج
M&N

ئامادەكردنی ئاوارە حەمید

دوای پرۆسەی ریفراندۆم و كاردانەوەی وڵاتان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشوی هەرێم و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی بە پەیوەندیەكانمان دەچینەوە.
یەكەمین هەنگاوی ئەو پێداچوونەوەیە نزیك بوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە كۆماری ئیسلامی ئێران و بە جۆرێك لە كۆتای مانكی رابردوو قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپاسی پاسدارانی ئێران سەردانی هەولێری كرد و چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا وەك سروشت و ئاسایی خۆی دوور لە چاوی كامێرا ئەنجامدراوە، لە كۆبوونەوەكان سولێمانی بەگرنگی زانیوە كە نزیك بوونەوە لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و نوری ئەلمالیكی دروست بێت.
نزیك بوونەوە و دژایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە گرنگ زانراوە ئەویش بۆ شكست هێنانی عەبادی بۆ پرۆسەی گەندەڵی و گوێڕایەتی زۆری عەبادی بۆ ئەمریكا و هەڵوەشانەوە و حەشدی شەعبی و دوورخستەوەی سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی سەربازی و سیاسی(هەڵبژاردن)
نزیك بوونەوەكانی مالیكی و پارتی لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی ئەمەش بەهۆی ئەوەی نێچیرڤان بارزانی هەرگیز و لەكاتی ریفراندۆمیش پەیوەندی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نەپچڕاند پێش ریفراندۆم سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد
پێش هاتنی بۆ هەولێر سولێمانی كۆبوونەوەی لەگەڵ مالیكی ئەنجامدا و دواتر كۆبوونەوەی زیاتری بەدوای خۆی هێنا بە جۆرێك لە 5ی ئەم مانگە(كانونی یەكەم) هۆشیار سێوەیلی، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی لە پیرمان پێشوازی لە ئاغای عەبادی، سەركونسووڵی گشتیی كوماری ئیسلامیی ئیران دەكات و سیوەیلی دەڵێت، بۆ كاركردن بەرەو ئایندەیەكی ئارام و باشتر، گرنگە هەردوولا كار بكەین، بۆ بنیادنانەوەی متمانە و كاری هاوبەش و لیكتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا.

زیاتر لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان.
http://www.kdp.info/a/d.aspx?s=040000&l=13&a=105357

دواتر لە 12ی كانونی یەكەم نوری ئەلمالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ میدیا عێراقیەكان ئەنجامدا و دەڵێت، پێویستە كورد بگەڕێنەوە نێو پرۆسەی سیاسی لە عێراق، چونكە ئەوان هاوبەشن لەگەڵمان و ئەوەی دەبێ بیاندرێتێ پێیانبدرێ.
لە چاوپێكەوتنەكە مالیكی دەربارەی ئەگەری هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ كورد قسە دەكات و دەڵێت، لاریمان نییە لە ئایندەدا ببینە هاوپەیمان

زیاتر بخوێنەوە لەسەر چاوپێكەوتنەكە
http://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/121220173

ئەم شەو 23ی كانونی یەكەمی كەناڵی روداو چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ نوری ئەلمالیكی ئەنجامدا وتی، دەبێ لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبدەینەوە و سڵاوم هەیە بۆ كاك نێچیرڤان و هەموو ئەوانەی بەشدارن لە حكومەتدا.

دەقی چاوپێكەوتنەكە:
http://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/231220173

هەرچەندە لە دوای بڵاو بوونەوەی چاوپێكەوتنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتی فەیس بووك زۆر قسەی لەسەر كرا بەوەی مالیكی پێشتر بە دووژمنی كورد وێنا كرا ئێستا نزیك بوونەوە هەیە، بەڵام پێچەوانەوەی هەموو ئەوانە هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی لە پەڕەی تایبەتی خۆی دەستخۆشی زۆری هەبوو لە ئامادەكارانی ئەم چاوپێكەوتنە و وتی” وەلامەكانی بەرێز مالیكی لە گەل ئەوەدا كە سیاسیانە و دیپلۆماسیانە بوو گۆرانكاری پۆزەتیڤن لە شێوەی بیركردنەوەی ئەمرۆی سیاسیەكانی بەغدا. دەكرێ ئەم چاوپێكەوتنە سەركردە سیاسییەكانی تری عێراق بجوڵێنێ”.

زیاتر لەمە لە پەڕەی بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی دیموكرات.
https://www.facebook.com/Hoshyar-Siwaily-299209277095775/

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *