بۆچی چەکدارانی یەکێتی هیچیان بەرامبەر (کوتلەی د. بەرهەم) پێنەکرا ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 634 جار بینراوە

بۆچی چەکدارانی یەکێتی هیچیان بەرامبەر (کوتلەی د. بەرهەم) پێنەکرا ؟

(دکتۆر بەرهەم) باشتر لە (نەوشیروان مستەفا) (پارتی و یەکێتی) دەناسی؟

نیاز حەمید

دەبێت کار بۆ رزگارکردنی دەستگیراوەکان بکریت، هەمویان بەبێ هاڵاوێردکردن، شاسوار، رابون و سوهەیب و ئەوانی دیکە، ئیشی گۆران و دکتۆر بەرهەمە.

هتلەر دەڵێت:

“تا زاڵ بیت ، پێویستە بەرامبەرەکەت چەک بکەیت”

کاتێ بزووتنەوەی گۆڕان دورست بوو ، لیستی بۆ هەڵبژاردنەکان پێکهێنا، یەکێتی و ئینجا پارتی سەری دنیایان لێهاتەوە یەک ، چی ئیرهاب و توندوتیژیی هەبوو دژی هەڵسوڕاوانی گۆران ئەنجامیاندا.

نان بڕین و تیرۆر و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان ، یەکێتی و پارتی وەک دڕندەیەک بەربونە وێزەی بزاڤێکی مەدەنی.

جەلال تالەبانی و مەسعود بارزانی هەردوکیان هەرچی هێز هەبوو هی ئیقلیمی ئیران وتورکیا وحکومەتی مالیکی بەکاریان هێنا ، لێ نەیانتوانی ئەو بزاڤە بوەستێنن.ئازاریان دا بەڵام نەکەوت ، ئەگەر ئەوێ رۆژێ ئەو بزاڤە چەکدار بوایە زاتی ئەوەیان نەدەکرد ئاوا لێیبدەن. ئەمە دیارە دیدو بۆچوونی خۆمە وباوەڕیشم پێی هەبوو، چونکە ئێمە لە جەنگەڵستانداین نەک کۆمەڵگایەکی مەدەنی.

راستە نەوشیروان مستەفا سەنگی خۆی هەبوو و ببوە سەرچاوەی بەرخۆدان ومۆڕالی خەڵکی ، لێ خەڵکی کوردستانیش رۆڵی بناغەییان هەبوو بۆ ئەو بەرخۆدانە ، دەسەلاتی ئەو دوو گروپەی رەتدەکردەوە.

پاش هەشت ساڵ لە دورستبونی گۆڕان ، دوو لیست یا بزاڤی دیکە لە هەناوی هەلومەرجی پڕ لەقەیران دورستبوو.

لیستی دکتۆر بەرهەم و لیستی بزاڤی نەوەی نوێ، دیسان پارتی و یەکێتی ، بەتایبەتی یەکێتی مەرگی لەسەرخۆیی وهەڵوەشاندنەوەی خۆی تێدا دەدی.

لە فورسەتێک دەگەڕا کەئینتقام بکاتەوە بۆ ئەوەی دەسەلاتی بپارێزێت ، لەسەر فورسەت پازی نەدا ، لە رانیە هەموو کاغەزەکانی تێکەڵکرد و دەستی بەسوتاندنی بارەگاکان کرد بە هەماهەنگی پارتی، بۆئەوەی شەرعیەتی خۆپیشاندان لە خەڵکی بسەنێتەوە ، شەرعیەت بدات بە ئینتقامی رەشی خۆی بۆ رەشبگیریی هەواداران و هەڵسوڕاوانی بزاڤی نەوەی نوێ.

سەرۆکی بزاڤەکە شاسوار عبدالواحد و پەرلەمانتاری گۆڕان کە لەسەر بزاڤی نەوەی نوێ حسابە و چەندانی دیکە بە ناڕەوا و دوور لە هەر پرینسپێکی ئەخلاقی وسیاسی دەستگیرکراون لە ژێر ئەشکەنجەی قورسدان .

بؤچی ئەو رەشبگیرییە ، گروپی یا کوتلەی دکتور بەرهەمی نەگرتەوە ، چونکە ئەوانیش چەکدارن ، ئەوەتا مەحمود سەنگاوی بە هەزاران یا دەیان هەزار چەکداری هەیە و پشتیوانی لەو لیستە دەکات، راستە لە سەنگەسەر هەردولا بەرامبەر بەیەک بەچەکەوە وەستان بەڵام شەڕ رووی نەدا، ئەگەر رووی بدایە، یەکێتی، ماڵی جەلالی تالەبانی، زەربەیەکی گەورەیان بەردەکەوت بۆیە تا ئێستا زاتی ئەوەیان نەکردووە.

دکتور بەرهەم باشتر لە نەوشیروان مستەفا ئەو دوو هێزە چەتەگەرایەی دەناسی بۆیە توانی ئیمکاناتی ناو یەکێتی لە واری سەربازییەوە بخاتە پێش خۆی ، تا زاتی لێدانی نەکەن.

نەوشیروان دەیویست کاریزماکەی پارێزبەندی پێبدا ، تا رادەیەک راست بوو بەڵام هەڵسوڕاوانی گۆران لە ژێر ئەشکەنجە و تیرۆر و رەشبگیری بەردەوامدا بوون.

دەمەوێت بڵێم ، هەردوو بزاڤی گۆڕان و لیستی نەوەی نوێ چونکە بزاڤێکی مەدەنی بێچەکن ، یەکیتی وپارتی وەک دوو هێزی چەتەگەرایی و تیرۆریست بە خراپترین شێوە بەرامبەریان وەستان .

کەواتە چەک بەدەست چەتەکانی یەکێتی وپارتی، گرێی چنگ گیرکردنیانە بەدەسەلاتە،کەواتە چەک کرۆکی کێشەکانی کوردستانە.

جا یا دەبێت گۆران و بزاڤی نەوەی نوێ کار بۆ پرچەککردنی خۆیان بکەن ، کە ئەوە هەلومەرجی ئەوە نییە ، یان ئەوەتا دەبێت بە جددیی کار بۆ چەککردنی ئەو دوو گروپە چەتەیەی پارتی یەکێتی بکرێت تا بێنەوە سەر قەبارەی خۆیان کە بە هەردولایان لە هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد ١٥٪ خەڵکی کوردستان پێکناهێنن! ئێستا فورسەتە بەتایبەتی کە حکومەتی ناوەند مکوڕە ئەو دوو هێزە چەتەگەرایە چەک بکات .

لە پۆستێکێ چەند رۆژێک پێش سەرهەڵدانی خەڵکی ، نەخشە رێگایەکمان دەستنیشان کرد و لەوێدا بۆ ئەوەی یەکێتی بێ کاریگەر بکرێت رێگە نەدرێت چەک و رەشبگیری بەکارببات ، مانگرتن و بایکۆتکردنم بۆ ئەو دەڤەرە هەڵبژارد و شێوازی ئیقتحامیشم بۆ هەولێری داگیرکراودا هەڵبژارد، لە نوسینەدا بە روونی دەسنیشانم کرد بوو.

گۆران لە نەخشە رێگاکە گەیشت ، لێ بزاڤی نەوەی نوێ تێنەگەیشت ، کە ئەوە پێموایە هەڵەیەکی گەورەبوو.

ئێستا لەسەر گۆڕان ودکتور بەرهەمە کاری جددی بکەن بۆ ئازادکردنی هەموو گیراوەکان ، هەرچی رێگایەک و کەناڵێک شک دەباەن بەکاری ببەن بۆ ئازادکردنی گیراوەکان کە لەناویاندا شاسوار عبدالواحد ورابون مەعروف و سوهەیب ئەحمەد و ئەوانی دیکە هەیە.

گۆڕان نابێت لە بزاڤی نەوەی نوێ بترسێت ، دەبێت هاوپەیمانی لەگەڵ ببەستێت ولەگەڵ لیستی دکتور بەرهەم و تەڤگەری ئازادی و کۆمەڵ و ئەوانی دیکە بەیەکەوە کاربکەن بۆ دامالینی چەک لە چەتەکانی یەکێتی وپارتی ودورستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بۆ بچوکردنەوەی ئەو دوو گروپە چەتەچەکدارییە کە جگەلە ماڵوێرانی هیچی دیکەیان پێنییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.