نھێنی داواکاریەکی پارتی لە یەکگرتووی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 530 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەکی باڵا لە ھەولێر بە ستاندەری راگەیاند پێش ئەوەی یەکگرتوو بڕیاری کۆتایی بدات بۆ مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت پارتی داوای لێکردووە تاوەکو ١٠ی مانگی ١ چاوەڕێیان بکات چونکە تا ئەوکات ڕووداوی گرنگ ڕوودەدات، ئەو سەرچاوەیە گوتیشی چاوەڕێ دەکرێت ڕووداوە گرنگەکە دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بێت، چونکە لەو ماوە کورتە چاوەڕێ ناکرێت ڕووداوی گرنگتر ڕووبدات.
ستاندەر لە چەند سەرچاوەیەک ویستی پشتڕاستی ئەو زانیاریانە بکاتەوە بەڵام ئامادەنەبوون لەو بارەیەوە زانیاری زیاتر بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.