گرنگ: مالیکی ڕەتی دەکاتەوە بە نیازی ھاوپەیمانی بێت لەگەڵ پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 397 جار بینراوە

ستاندەر
نوسینگەی نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتی دەکاتەوە مالیکی بەڵێنی ھیچ ھاوپەیمانیەکی دابێ لەگەڵ ھەندێ لایەنی کوردی، ئەوەش لە دوای ئەوە دێ کە مالیکی دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی ڕووداوی نزیک لە پارتی ئەنجامدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە بۆ ھەڵبژاردن ھاوپەیمانی نێوان پارتی و مالیکی ئەنجام دەدرێت، لەلایەن خۆیانەوە چەند بەرپرسێکی پارتی ڕایانگەیاند لە سیاسەت دۆست و دوژمنی ھەتا سەر بونی نیە و ئاساییە دوبارە ھاوپەیمانی لەگەڵ مالیکی ئەنجامبدەین، بۆیە وادەخوێندرێتەوە پارتی لە دژی عەبادی و بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە کوردستانیەکان ویستێکی زۆری بۆ ھاوپەیمانی لەگەڵ مالیکی ھەیە.

چاودێران پێیان وایە ئەو ڕوونکردنەوەی مالیکی بەھۆی ئەوەیە کە ترسی ئەوەی ھەیە بەھۆی ھاوپەیمانی کردن لەگەڵ پارتی بەشێک لە دەنگەکانی لەدەست بدات، بەو پێیەی ھاو شێوەی کوردستان ئەو لایەنانەی لە پارتی نزیک بکەنەوە لە عێراق لەکاتی دەنگدان کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر دەنگەکانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.