کادیرێکی پێشکەوتوی پارتی: پێویست بوو لەداوی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم حکومەت ھەڵوەشابایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 479 جار بینراوە

ستاندەر

د. ھەڵمەت غەریب مامۆستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتوی پارتی پێیوایە دبوایە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئەو حکومەتە ھەڵوەشابایەوە و حکومەتێکی کاربەڕێکەر پێکھاتبا، و ڕایدەگێنێت کە ئەو حکومەتە بەو پێکھاتەی ئێستای ناتوانێت ئیدارەی ئەو بارودۆخە بدات چونکە ھیچی لەبارا نییە.

د. ھەڵمەت غەریب مامۆستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتوی پارتی لەمیانی بەژداریکردنی لە بەرنامەی دەسەڵاتی چوارەمی کەناڵی کوردسات نیوز ڕایگەیاند”وەک چۆن پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کاک مسعود دەستی لەپۆستی سەرۆکی ھەرێم کێشایەوە پێویست بوو ئەم حکومەتەش ھەڵوەشابایەوە چونکە پێکھاتەی ئەم حکومەتەی ئێستا لەئاست ئیدارەدانی ئەم بارودۆخە و ئەم قۆناغە نییە، بۆیە من ئەوساش پاڵپشتی ئەو فکرەیەم دەکرد کە ئەم حکومەتە دەست لەکاربکێشێتەوەو حکومەتێکی کاربەڕێکەر پێكبهێنرێت تاکو کاتی ھەڵبژاردنەکان”

ھەروەھا سەبارەت بەوەی پرسی برسیکردنی ھاوڵاتیان پلانی پارتی و یەکیەتی بیت و بەئەنقەست بیانەوێت خەڵک برسی بکەن ناوبراو ڕایگەیاند ” من پێموانییە پارتی و یەکیەتی دەرەجەی غەبائیان گەیشتبێتە ئەو ڕادەیە کە بیر لەبرسیکردنی خەڵک بکەنەوە چونکە ئەزانن یاریکردن بە قوتی خەڵک و  برسیکردنی خەڵک دەرەنجامی زور زور خراپی لێدەکەوێتەوە”.

ھەروەھا وتی “ئیوە سەیری بەھاری عەرەبی بکەن یەکێک لەشیعاراتەکانیان داواکردنی نان و ئازادی بوو کە سەری ڕژێمێکی سی و پێنج ساڵیان خوارد لەو وڵاتەیا، بۆیە من تەسەوڕناکەم پارتی و یەکێتی بە ئامانج ئەو شتە بکەن لەوانەیە بەشێک لەقەیرانە سیاسیەکان بەئامانج بێت بەس تەسەوڕناکەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەست و بەئامانج قەیرانێکی دارایی بۆ سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان پەیڕەوبکات چونکە دواجار زەرەری زۆر گەورەی ھەیە”.

ھەروەھا وتی “باوڕم وایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچی لەبارا نییە بۆ چاککردنی ژیانی خەڵکی کوردستان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.