وانەکانی ٢٠١٧….

لەلایەن ستاندار Posted on 554 جار بینراوە

ھێمن حاجی مولود

بۆ وڵاتەپێشکەوتووەکانی جیھان و گەلە خۆشبەختەکانیان ڕۆیشتنی ساڵ تەنھا بە زیادبوونی ڕیزبەندی ژمارەیی ١٧ بۆ ١٨ گێرانی ئاھەنگ و ھەڵدانی پێکی شەراب و تەقاندنی یاری ئاگرین کۆتایی بە بۆنەی سەری ساڵ نایەت، بەڵکو بەدابەشکاری دەورەوە تاک بە تاکی کۆمەڵ لە وەزیرەوە بۆ گزیر لەتەدارەکی پێێشخستن و ئاواکردنی زیاتری ژیان و ژیاری گەلەکەیانن.
لێ بۆ نەتەوە. کۆڵەوارەکانی ڕۆژھەڵات و کورد بەتایبەت ڕۆیشتنی ساڵ بریتییە پیربوون و زیادبوونی تەمەن، بەجۆرێک ئەوەی تەمەنی ٢٤ساڵەدەبێت بە٢٥و، ئەوانەی لەسەروو سیەوەن و دانەمەزراون چ کچ و چ کوڕ دەبێ وریابن قەیرەنەبن، ئەوەی شەست و دووساڵە دەبێت بە شەست و سێ و خانەنشین دەبێ ئەگەر فرمانبەر بێت موچەکەشی فت، کەڵەکەبونی دەیان خەمی ئابوری و کۆمەڵایەتی تر ،ئەم شتە پڕوپوچانە کەڵکەڵەی مرۆڤی ئێمەیان داگیرکردووە..

مەنتق نیە دیراسەتی پانۆڕامای ساڵێک بە چەند وتارێک بکرێت ،بەندە ھەوڵ ئەدەم تیشک بخەمە سەر وانە گرنگەکنی ساڵ زۆر بەکورتی و لۆکاڵی.

٢٠١٧ بۆ ئینسانی کورد و قەوارەی کوردی کومەڵێک وانەی بەجێھێشت کە دەکرێ سود لە ھەندێکیان وەر بگیرێت لە ماوەی نزیک و ھەندێکیشیان ببن بە پەند ن بۆ نەوەکانی داھاتوو،
لەئاستی سیاسیە بڕیاربەدەستەکان ساڵی ھەڵەکوشندەکانی مێژووی کورد بوو وەک ئەنجامدانی ملھوڕانەی ڕیفراندۆم و دۆڕاندنی نیوەی خاک و خەڵک و نیوە زیاتری دۆست پشتیوانەکان .لە ڕووی بەڕێوەبردنەیشەوە تا ئەوپەڕی بیرکۆڵی و نابینایی لە ئیدارە ناشیرنترین نمونەی دەوەڵەتداری پێشکەش کرا.

بۆ پارتە سیاسیەکان کۆمەلێک عیبرەتی تێدابوو.
وەفاتی دوو سەرکردەی نەووعی لە باشوری کوردستان کە جێ دەستیان بەسەر مێژووی ھاوچەرخەوە دیارەو بۆ چەند دەیەی داھاتووش ناویان لەسەرزاری پەیڕەوانیان دەمێنیتەوەو الھام بەخشدەبن بۆمامەڵە سیاسەکان.
ھەرچەندە جیاوازی جەوھەری لەنێوان مام جلال و کاک نەوشیروان ھەبوو، بەڵام ژیان و مردنیان پڕ بوو لە لێکچوون. تاڵەبانی دوای خۆی مدرەسەیەکی بێ مەنھج و پڕ لەکورسی دانیشتن جیھێشت و تاخۆی مابوو نەیتوانی کاپتنێک بۆ کەشتیە چارۆگەدارەکەی دابنێ و پەیڕەوانی لە لێکترازان دەربازبکات، ئەمەش وای کردووە یەکێتی بکات بەو ھێزەی کەخەڵک گێری خواردوە بەدەستیەوە، نەچاک دەبێ و نە لێشمان دەبێتەوە، بەڵام کاک نەوشیروان جگەلەوەی پەیامەکانی ھەرلەسەرەتای ژیانیەوە دێکۆمێنتکردووە ڕێگای سیاسەتکردنی بۆ خۆینکارەکانی کێشاوە ،بەڵام لەسەروبەندی گۆڕانکاریە گەورە و گرنگەکانی ناوچەکەدا ماڵاوایی کرد کە پیویست بو شێوازی ململانی سیاسی بۆ ئەم قوناغەش دیاری بکات. ئـەگەرچی ئەویش دیدی سیاسی بەلێڵی مایەوە.ھەرچەندە بۆ حزبایەتی ڕێگەوشوێنی ئەوتۆی داناوە کە ئالیەتی کارکردنی ڕێخراوەیی زۆر بە جوانی ڕێکخستووە، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوخەباتەکانی تائێستا ھێڵەگشتیەکانی سیاسەتی ناوبراویان نبەزاندووە.

ڕەفتاری حزبەکانی تریش بێ عیبرەت نیە.پارتی ئەمساڵ سەلماندی کەھەرھێزە سەرسەخت و بێ دەربەستەکەی زەمانی قیادە مۆقەتەیەو بۆ مانەوەو بردنەسەری قسەی خۆی سڵ لە سوتاندنی خەرمانی خەباتی کورد ناکاتەوە وگەر پێشڕەوی کورد پارتی بێ واوەیلا بەحاڵی کوردان.

یەکگرتوو دۆمینە ئاسا ئەمساڵیش نەیتوانی خۆی لە ڕیسای تەرەفین بون دەربازبکا و ئێستا نەمانزانی عاملی شەڕن یا خێر.

کۆمەڵی ئیسلامی وەک مێزەرەکەی سەری ئەمیرەکایان تا ئێستا بەقیتی ماوەتەوەو ھەلومەرجە ناوخۆیی و دەرەکیەکان نەیانخستووە.

٢٠١٧
ھەندێک ھەرزەھێز ی نوێ دروست بوون کە ڕەفتاری کاڵفامانەیان سەلمێنەری ئەوەیە کە چەند چەند بێ تفاقن لەسیاسەت. لەباربردنی خۆپیشاندانەکانی کوتای ساڵیش بەڵگەی ئەو ڕاستیەن کە تەنھا ھێزە ڕەسەنەکان ئەتوانن گوڕانکاری گەورەو بێ زیان بکەن و وانەی ئەم ڕووداوانەش ئەوەیە کە خەڵکی ئێمە نابێ بە زوڕنای ھەموو کەس ھەڵپەڕن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.