ستاندەر
بەپێی پێگەی “بغداد الیوم” سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ رایگەیاند: حكومەتی عێراق داوای لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو توندروستی كردوەو ئێمەش لیژنەیەكمان پێكهێناوە بە پێدانی لیستی فەرمانبەران بە عێراق لەسەر بنەمای لیستی بایۆمەتری.
هەروەها دزەیی رایگەیاند: ئێستا بڕیارەی كۆتایی مووچەی فەرمانبەران لە دەست عێراقەو ئێمە نارازی نابین لەهەر بڕیارێكی حكومەتی عێراق.