گرنگ: وەفدە ھاوبەشەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی بەرەو بەغدا بەرێکەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 420 جار بینراوە

ستاندەر
وەفدێکی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری ئەمرۆ بەرەو بەغدا بەرێکەوتن و بڕیارە چەندین کۆبونەوەی گرنگ بکەن.
سەرچاوەیەک بە ستاندەری راگەیاند بریارە لە سەردانەکە وەفدەکە حەیدەر عەبادی و چەندین بەرپرستری باڵای عێراقی ببینێت.
سەرچاوەکە وتیشی ئامانجی چونی وەفدەکە دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاوە بۆ کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەعدا و عەبادی وتویەتی ئامادەیە وەفدەکە ببینێت.
جێ ی باسە ئەو سێ لایەنە چاوەرێ دەکرێت بەرەیەکی فراوان لە ھەرێمی کوردستان دروستبکەن بۆ تێپەراندنی دۆخی چەقبەستوی ھەرێم و، دوبارە دارشتنەوەی پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.