ئاوریک بۆ دواوە با هەنگاویک بیت بۆ پیشەوە.

لەلایەن ستاندار Posted on 557 جار بینراوە

ئەحمەد سەید عومەر

هیرشی نامرۆڤانەی میلشاکانی حشدی شعبی سوپاس عیراق لە 16ئۆکتۆبەر بۆ سەر کەرکوک و خانەقین و دوزخورماتوو و دواتر مخمور ناوچه کانی تربەجۆرها چەکی پیشکەتووی لەپاڵ ئەمەدا بوو هۆی ئاوارە بوونی خەلکیکی بی شومار لەسەر زەوی و مالی خۆیان له م کاتەشەوە سوپای عیراق و گروپە چەکدارەکانی شیعە چەندین تاوانی کوشتن و سوتاندنیان ئەنجام داگومان لەوە نیە دەسەلات دارانی عیراق دەیانەویت هەمان ئەزمووونی بەعسیزم دووبارە بکەنەوە لە کوشتن و تیکدان و تەعریب کردنی ئەوناوچانەی کەدەیان پیشمەرگەی شیر ئاسا گیانی خۆیان لەپیناو پاراستی ـەم خاکانە بەخت کردوە ئەمەش دەرخەری ئەم راستیە عەقلیەتی سیاسی عیراق لە ئیستا دا چەقەبستوە و رەونینی عەبادی و صدام حسین بۆ چارەسەری پرسی کورد هەمان رەوانینە چونکە هەردوکیان هەمان ئایدلۆژیان هەیە لەسەر پرسی کورد عەبادی نا مالیکی نا صدام چه ک پیش دیالۆگ دەخەن کەواتە جیاوازی چی هەیە لەنیوانیان؟؟

من هیچ جیاوازی نابینم ئەوەی دەبینیم تەنها گۆرینی روخسارەکان لەمەر پرسی کورد،ئەم پیلان و هەرەشانەی لەسەر گەلی کوردستان و ئەزموونەکەی بەریوەدەچیت پیلانیکی ناوچەی و ئامادە کراوە دریژاو بوو چ لەناخۆی هەریم و لەدەروەش ئەم پیلانەش دەمیکە کاری لەسەر دەکریت لەلایان بەشیک لەوولاتانەوەچونکە کۆمەلگا نیودەولەتی باش ئەو راستیەی دەزانی کەوا پاش شەری داعش چەکاکانی ئیران رووبەرووی کورد ئەبیتەو بۆ ریگری کردن لە ریفراندۆم و ریگری کردن له خەونی سەدسالی گەلی کورد باشە بۆ سەکردایەتی سیاسی کورد هەستی بەم مەترسیە گەورەیە نەکرد ؟؟ ئایا لەئەنجامی هەست نەکردن بوو یان ئامانجی لەناو بردن بوو ؟؟ خەریکە ئەزموونی بەعسیزم لەفۆرمیکی تر لەسەردەمیکی تر دووبارە ئەبیتەوە تەعریب کردنەوەی ناوچەکان واتە ئەم پیلانە بەر لەریفراندۆم هەبوو مەبەستم لێ ریکەوتنەکەی 2014لەوانەیە ئەم ریفراندۆمە کاریگەری لەسەر کاتی جی بەجی کرد نی هەبووبێ چونکە دواخستی

ئازاد کردنی حەویجە خۆی ئاماژە گەلیکن بۆ داگیر کردنی کەرکوک ناوچەکانی تر بەبیانوی حەویجە زۆرترین هیزیان لەم ناوچە کۆکردوە بۆیە ئەوەی لە ئیستا گرینگە سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەنجامی بدە ریک خستنەوەی نیو مالەیەتی چونکە بەم حالە خراپەمان بچینەوە نیو پرۆسەی سیاسی عیراق رەنگە شتی گەورەی تریش لەدست بدەین لەگەل ریک خستنەوە نیومالەکانمان پیویستە گرینگ بە په یوەندیەدبلۆماسیەکانیش بدەین بۆ ئەوەی ببیتە فاکتەریک بۆ جی بەجی کردنی دەستوری عیراق پیویستە ئەوەش لەبیر نەکەین عیراق لە ئیستا بەتایبەتی عەبادی لەبارو دۆخیکی خراپ دایە لەلایک فشاری وولاتانی زلهیز لە لایک وولاتی ئیران و لەوە گرینگ تر ئەو رکابەرە سەر سەختەی ئیستا دەرکەوتووە لەنیو خودی حزبەکەی عەبادی ئەوەیش مالیکی و هادی عامری لەنیو خودی حزبەکەی ئەمەش دەر فەتیک باشە بۆ ئەوەی کورد زۆرترین ماف بەدەست بینت چونکە هیچ کام لەمانە ناتوانن حکومەت پیک بینین بەبێ هاوپیمانی کورد جا ئایا کورد هەر بەم پەرتوازیە ئەمینتەوە یان جاریکی بەهیزەو دەگەریتەوە بەغدا؟؟ لەم نیوەندە پیویستمان بەقوربانی دانە لەنیو کۆی پیکهاتەکان بۆ هاو دەنگی وهاو رەنگی بین سەرەرای کیشەکانی ناخۆ لەرابردوو گەر سەیری بکەین شیعەو سونە لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق بەردەوام کیشەیان هەبوو هەرکاتیک هەرکام لەم دوو هیزە دەستیان بروا یەک لەناو دەبن بەلام دەیان وسەدان جار بینمان لەسەر پرسی کورد لەهەمان مەکبەرەوە دەیان خویندن سەیر نیە بەلاتانەوە بەدریژای میژوو ئەمانە یەک ئەکوژن کەچی بۆ پرسی کورد هاودەنگن بەلام ئیمە عقلیەتی سنگەر گرتنمان بەردەوامە ئیستا باسی هەر سەکردەیەکی کورد بکەم بە شیوەکی خراپ یەکسەر هەندیک لیم قوت ئەبنەوە ئەلین چۆن رەخنە ئەگری لەم سەرکردە مەزن و کاریزمایە ئەرێ مەزنی ئەم سەکردە لەکویدایە کەنەتوانی بەرامبەر نەیارانی دەست بەرداری ویستی کانی حزبی بیت ؟؟

لەبەر ته عسوبی حزبایەتی لەبەر مل شکاندنی یەکتر نیوەی ئەم خاکەمان لەدەست دا گەر خوینی مندالی هەژار بکەمە پیوانە رەنگ ریک بەقەد روباری فورات خوینمان ریشت بۆ ئەم خاکانە بەس نیە بۆ بیر کردنەوە یان ئەتانەویت هیشتان ئەم خاکە بکەن بە قوربانی بیرە نەوتەکان لەکۆتا ئەلیم پیویستمان بەبەریکی کوردستانی هەیە بۆ پیکاندنی ئامانجەکان و بەدەست هینانی مافەکانمان پیم وانیە ئەوەندە قورس بیت چونکە لاواز بوونی سونە و ـئاوارەبوونی بەشیکی زۆریان و ئەم مل ملانیێەی نیوان بیتی شیعە و تیک چونی بارو دۆخی ئیران باشترین دەرفەت بۆ کورد بۆ ئەوەی بەهیزەوە بگەریته وە بەغدا لەپیناو بەدیهینانی مافەکانی و جی بەجی کردنی دەستور بەبوونی هاوئاوازیک لە ئیستا لەنیو کوی پارتە سیاسیەکان لەکۆتا ئاخۆ جاریکی تر پارتەسیاسیەکانی باشوور بەرژوەندی حزبی پیش بەرژەوندی گشتی ئەخات یان نا ؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.