بەرپرسێکی پارتی: نھێنی سەردانی پاڤڵ تاڵەبانی بۆ بەغدامان بۆ ئاشکرابوە

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

ستاندەر
سەبارەت بە سەردانەکەی پاڤڵ تاڵەبانی بۆ لای حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەرسەلان عەلی بەپرسی پارتی لە دوزخورماتوو، گوتی: “ئەو سەردانە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر تا ئێستا لە پیلانگێڕییەکانیان لەدژی کورد بەردەوامن و ھەوڵ دەدەن درزی زیاتر بخەنە ناو ماڵی کورد و کۆبوونەوەی پاڤڵ تاڵەبانی و عەبادی، نیشانە پرسیاری لەسەرە و جێگەی مەترسییە”.
نۆمەتبارکردنی یەکێتی لەلایەن پارتی بە خیانەت بەردەوامەو، ئەوەش لەکاتێکدایە ھێمن ھەورامی رایگەیاند لەماوەیەکی کەمی داھاتو رێکەوتنمان لەگەڵ یەکێتی دەگاتە ئامانج و، مەلا بەختیاریش رایگەیاند ئەگەر یەک کورسیش بھێنین لەگەڵ پارتی بەردەوام دەبین.
ئەو پشتگیریەی بەشێکی یەکێتی لە مانەوە لەگەڵ پارتی بۆتە حێگای نارەزایی بنکەی جەماوەی ئەو حیزبە بەوەی چۆن لەگەڵ حیزبێک رێکەوتن بکەین کە بەشێکمان بە خیانەتکار بزانێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.