ملازم فەرامۆش په‌یامێك بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 448 جار بینراوە

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان

سەرەتا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی دەستی ڕەفتارتیرۆستانی دەسەڵاتی کوردی و نزیکترینیان ھەرسێ پاڵەوانەکەی مەیدانی شەقام، شەھیدانی جوانەمەرگ (م.ھیرش و کاکە محمد و کاکە بشیر ) دادەنوێنم، ئومێدی شیفای بەپەلە بۆ زامدارە ئازیزەکان دەخوازم..
ھیوام وایە خوێنی بەناھەقڕژاوی ئەم شەھیدانە، ئەو داری ئازادییەی ئاودابێ، کە سەدان ساڵە میللەتی کورد خوێنی بۆ دەڕێژێت و ھەر پێی ناگات. کە بە داخەوە گروپە “پاوانخوازە بێـمۆڕاڵەکان”ی ناو حیزبی کوردی بە بەرنامەی میت و اتلاعات دەمێکە ھەوڵی لەباربردنی دەدەن، درێغیان نەکردووە لەھەوڵی دەستەمۆکردنو ڕەزیلکردنی گەلێک کە ئەوانی بە گیانی شەھیدەکانی خستە ترۆپکی دەسەڵات..

بەڕێزان لێرەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی سەرجەم ھاوڵاتیانی بەشمەینەتی ھەرێمی کوردستان بکەم، بەبێ جیاوازی ئایدیا، سوپاسی چالاکان و ڕێکخراوەکان و ئەو لایەنانەدەکەم کە پشتگیرمان بوون، چ لەناوخۆ چ لەدەرەوە کە ھاوھەڵوێست بوون و چاوی سەردان و ھەواڵپرسییان ھەر لێمان بووە، سوپاسی بێـپایانم بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی پەیتاپەیتا لە ھەموو ناوچە جیاجیاکانەوە لە زیندان دیدەنیان کردووین یان بۆ دڵنەوایی سەردانی ماڵەوەیان کردووە، وێڕای سوپاسی زۆرم بۆ ھەموو ئەوبەڕێزانەی کە ڕۆژی ھاتنەدەرەوەم لەشوێنێکی بچوک بۆ شوێنێکی گەورەتری ھەمان ئاست لەگەڵمانابوون.. سوپاسی ھەموو ئەوبەڕێزانەش دەکەم کە لەدوورەوە ئازاری تاکەکان و شێواندنی جەستەی پیرۆزی نیشتیمان دەیان ھەژێنێ، وە سوپاسی ھەموو ئەو بەڕێزانەش دەکەم کە لەڕێگەی پۆست و کۆمێنت و لایکێکی فیسبوکیشەوە پشتگیرمان بوون.

بۆ من جێگەی فەخرە کە بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدی قەڵەم (کــاوە گەرمیانــی) خەڵاتی چوارەم ساڵیادی شەھیدیان بەمن بەخشی، بەڵێن دەدەم لە ئاستی ئەو متمانەیەدابم، بەدڵنیایی ئەرکی منی قورسترکرد، بێگومان کەیسی شەھیدانی قەڵەم ھەتا سەندنەوەی حەقی خوراویان ھەر بەکراوەیی دەمێنێتەوەو خوێنیان ون نابێ…

جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاسـی سەرجەم ھەڵسوڕاوان و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەم کە لەسەرەتای کەیسەکەمەوە تاکۆتایی لەگەڵما بوون.
وە زۆر سوپاسی پاریزەرە خۆبە خشەکانم دەکەم کە ئەوەندەی توانیان بەرگیرکارێکی سەرسەخت بوون بۆم..

سوپاسی ستافی بەڕێوەبردنی ھەردوو زیندانی گرتن و گواستنەوە و زیندانی چاکسازی گەورانی سلیمانی دەکەم کە بە ستافێکی کەم خزمەتێکی گەورە دەکەن و دەستیان بەڕووی میوانەکانمانەوە نەدەنا و ھاوکارمان بوون.

بەڕێزان، ئەوەی مایەی خۆشحاڵی و گەشبینییە، دەبینین بەرەبەرە دەنگی نەخێر و دژبەر، لە ھەمبەر دەسەڵاتە خۆسەپێنەکە زیادترو فراوانتر دەبێ، ئەم دەنگانە بەجۆرێک بوونەتە پاڵپشت و ھاوکار، دەکرێ بۆ ئاییندە ئومێدی گەورەتری لەسەر ھەڵبچنرێ..
گەل، ئەوەی ئەرکی سەرشانی بووە لەخەباتی شاخ و شار جێبەجێی کردووە و درێغی یان نەکردووە، بەڵام بەداخەوە سیاسیە فاشلە دۆبڕەکان خەون و خەیاڵە پیرۆزەکانی شاخیان توڕ ھەڵدا، بوون بە حیکایەتخوانی درۆکانی شاخ و باسی قاسە پڕ دۆلارەکانی شاریان ناکەن. کوردوتەنی: کاریتە لە کفر ھەڵناکەوێ، بەو مانایەی لەم کەرەستە ئێکسپایەر و بۆیاغاوییانە حکومڕانییەکی ڕەشید و تۆکمە، مەحاڵە. ئاخر چلۆن شەڕواڵ بەخوێنێکی حیزبی دەتوانێ داھاتوویەکی باش درووست بکات، ئاخر ئەوان لەگەڵ ڕشتنی خوێنی براکانی و تەقو تۆقی شەری براکوژی وپەلکێشکردنی دوژمن ڕاھاتوون، دەی چۆن لەئازادی ڕادەربڕین و چالاکی مەدەنی و پیرۆزی نیشتیمان تێ دەگان…!؟. ئەو نوخبە ڕزیوە بێلەزەتە ناتوانن لەناو سیستەمدا ژیان بکەن، بۆیە ھەمیشە ھەوڵدەدەن وڵات بکەنە پاشاگەردانی و نانەجیبانە تەراتێنی خۆیانی تێدا بکەن. لەناو سیستەمدا وەڵامی پەلەبەرد بە گوللە و ڕەخنەی قەڵەم بە تیرۆرکردن، شتێکە لەودویو مەحاڵیشەوەیە، بۆیە ئەمانە ھەمیشە عاشقی گۆمی زۆنگ و زەلن، بێزیان لە جاڕەگوڵ و فەرحانی دەبێتەوە. حەزیان لە خوڵقاندنی دۆخێکە کە تێیدا شەق و خوێنبەخشین بۆ خەڵک و شەراب و شەوی سووریش بۆ کچ وکوڕەکانی ئەوان بێ، نەوت و دۆلار موڵکی ئەوان و کولەمەرگیش بۆ چینی ستەمدیدە بێ، ئەھا برالە ئەم شتانە بەس لە وڵاتی فەنتەڵۆس ئاسا بەدی دێن ..!

ئێستا ئەم نوخبە فاشیلە وادەزانن وڵاتفرۆشتن و خیانەت تاوانێکی ھەروا بچووکە بریتی بێت لەبەروارێک..! (۱٦ ، ۳۱ و ۷٤….ھتد )
بەدڵنیایی تەواو ھاوڕام لەگەڵ نوسەرو بیرمەندی فـەرەنسی ژان ژاک ڕۆسۆ کەدەڵێ: (بەرپرسانی گەندەڵ، سیستەمی گەندەڵ کۆمەڵگایەکی گەندەڵ بەرھەم دێنن).. بەداخەوە سیاسیە حیزبیە شەپڕێوەکان ئەوەی توانایان ھەبوو سەرفیان کرد لەخشتـــورکردنی کۆمەڵگە و ھەلاھەلاکردنی کەسێتی تاکی کورد و وێرانکردنی نیشتیمان، ئەوەی سەدان ساڵە تورک و فارس و ڕژێمی بەعس نەیانتوانـی لەگەڵ گەلی کورد بیکەن ئەو دوو حیزبە فاشلە تەواویان کرد. کارەسات و خیانەتەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر و ئەوانی دیکە، ھەراج کردنی کەرامەتی سەدان ھەزار خەڵک و فرۆشتنی ۵۱% خاک شاھێدێکی حاشاھەڵنەگرن و تا ئەبەد بەزیندوویی دەمێننەوە.

بەڕێزان.. پەیوەست بە ژیانی ناو زیندان و دۆخی زیندانیان، لەچواردیواری ئەو گرتووخانە بچووکەی خزێنراوەتە ناو بەندینخانە گەورەکەی نیشتمانەوە، ڕەنگە کەمووکوڕی ڕۆڵەکانتان لەوێ نان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانکردن نەبێ، بەڵام دواجار نەفەسێکی ئازاد ھەموو سەروەتی دونیا دێنێ کە مرۆڤ بەدیلی و ژێردەستی تێیدا بژی، ھێشتاش ڕەنگە پارێزراوتربن لەو سومبلە جوانانەی کە بە ئاھی ناھەق دەبنە سێرەو نیشانەی چەک بەدەستانی حیزبی فاشی و نابنەقوربانی بارەگاو شوشەو پەنجەرەکانی حیزب و خوێنیان بە ناحەق ناڕژێ!!
ھەرگیز زیندانیان وەک چالاکان و گەنجانی نیشتمان لەبەر بەڵتەجیەکانی بەرپرسە شەپڕێوەکان توشی سەرەدوونان و خۆحەشاردان نابن و ناکەونە بەر چەنگ و چەپەرۆکی جەلادانی بنەماڵە.
بەڵێ زیندانیەکان وەک ئاوارەکانی دووز وکەرکوک و شەنگال کەس سیڕەی ددانەکانیان نابیستێ ولەسەرما ھەڵ نالەرزن. زیندانیەکان وەک کەسوکاریان بێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.