یەکیەتیەکانی سەرێ و خوارێ یان باڵباڵێن

لەلایەن ستاندار Posted on 346 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

دوای ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکیەتی باڵی ناوەندی بڕیاریش کە ئەو دەم کۆسرەت و دکتۆر بەرهەم سەپەرشتی دەکردن ، بە ئاشکەرا ، ڕاگەیاندنی خۆیان کرد . دواتر دکتۆر بەرهەم لە ناو پڕۆسیسەکە دەرهات لە بەر ئەو ڕێکەوتنەی کە دروست بوو لە نێوان هێرۆ خان و کۆسرەت و بە دوایەوە باڵی ناوەندی بڕیار نە دەنگی ماو نە ڕەنگ . هەش بوون دەیان گۆت کۆسرەت رەسول ، دکتۆر بەرهەمی بۆ نزیک بوونەوە لە هێرۆ خان ، تەڵاق دا . دوای ئەو هەلگێڕو وەرگێڕیە قسە لە سەر جۆرە دابەش بوونێکی تر دەکرا وەک بڵێن یەکیەتیەکانی نزیک لە پارتی و ئەوانی تر . لە ڕیفراندۆم کۆسرەت هاتە بن باڵی پارتی و واژۆی لە سەر کردو جۆرە بێدەنگیەکیش لە لایەن هێرۆ خانەوە ، هەستی پێ دەکرا . ئەو کاتیش زۆرینەی سەرکردایەتی یەکیەتی و دەزگای ناوەند بەو واژۆ کردنە رازی نەبوون . دەیان گۆت بنە ماڵەی تالەبانی لە سەر ئەرێ و نەرێ بۆ کردنی ڕیفراندۆم بووبوونە دووبەش ، بەشێکیان ڕازیبوون و بەشێکی تریش نا ، هێرۆ خانیش وەها باسی لێوە دەکرا کە خەتی وەسەتی وەرگرتبێت . دیار بوو قوباد لە رازی بووەکان بوو و بافل و کورەکانی شێخ جەنگی یانی لاهوورو ئاراس دژ بوون .

لە پاش ۱٦ ئۆکتۆبەر بافێل و لاهوورو ئاراس وئالا تالەبانی و ئیدی و ئیدی کەوتنە بەرەی حکومەتی ناوەندی و قوبادو کۆسرەت و نەجمەدین کەری وشێخ جەعفەرو مەلا بەختیار کەوتنە خەتی بارزانی و هەر یەکەو کەوتنە ناو تەخوین کردنی ئەوی ترو ، هێرۆ خانیش وەستیەتی پاراست . ئێران مەوزوعە نایەوێ یەکیەتی لێی بێتەوە . حکومەتی ناوند مەوزوعە نایەوێ یەکیەتی بەلای پارتیدا بکەوێ . گۆڕان مەوزوعە دەستی لە قاعیدەی یەکیەتی بەر نابێ . پارتی مەوزوعە دەڵێ یەکیەتی لە بن باڵم دەرچی بەتەنێ دەمێنمەوە . ئەمەریکا مەوزوعە پێی خۆشە هەر هەموو حیزبەکان نزیک بوونەوە لە گەڵ ناوەندو حەیدەر عەبادی بکەن .

یەکیەتی مەبەستم نوخبەی دەسەڵات و پارە ، سەرەرای ئەو هەموو چاوتێبڕینانە تیێ ، سەرەڕای ئەوەی هەر باڵە یان هەر کەسایەتیە دەست ڕۆیشتووەکانی و سەرەرای ئەوەی کە وزوح نادەن کە بە تەواوەتی لە گەڵ کێدا بسازێن ، بەڵام لە سەر پارەو دەسەڵات لە گەڵ پارتی مویان ناچیتە بەینەوە . ئەگەر بتەوێت نەفەرەکان بناسی کاخوان کێ لە گەڵ پارەو دەسەلاتەو کێیان نا ، لێدوانە تەلەفزیۆنەکانیان بۆت بە دەر دەخا . خەتی مام ناوەند بە کەمی لە ناویاندا دەبینی یان ئەوەتا لێدوان لە دژی پارتی دەدەن یان ئەوەتا میچکە میچکی خۆ نزیک کردنەوە لە گەڵ پارتی دەیننە ناو باس و خواسەکان . بۆیە ئەگەر برێین سەرێ و خوارێ ، پڕ بە پێستی خۆیەتی . کە لێدوانەکان دژە پارتی بوون ئەوە بزانە یەکیەتیەکانی خوارێن ، ئەگەر ، میچکە میچکیش بوو بزانە یەکیەتیەکانی سەرێن واتە دەسەلات و پارە . هەردووکیشیان بە ناوی یەکیەتی نیشتمانی قسە دەکەن . من ناڵێم یەکیەتیەکانی سەرێ لە گەڵ یەکتری کۆکن . نەخێر وا نیەو هەربابایان ئەجندای تایبەت بە خۆیان هەیە . بەڵام چونکێ هەر هەمووانیان واتە جەماعەتی سەرێ سیم و جیمیان لە گەڵ پارتی هەیە ، ئەمەکەی دوایی واتە پارتی وەستایانە دەگەڵ یەکتری ڕێکیان دەخاو دەیان هینیتە بن باڵی خۆی و یەکیەتیەکانی خوارێش چونکی لە ناو ناوەندی جیا جیا دانە ، ناتوانن بە پێکەوەیی وەستانێک لە دژیان بکەن .

من حەزم دەکرد بزوتنەوەی گۆڕان لەو ئاستە بوایە کە بیتوانیبایە ئەو ناوەندە جیا جیایانە کە نارازین لە یەکیەتیەکانی سەرێ بە شکلەک لە شکلەکان ڕێکی خستباناو پێیەوە بکرابان بە ناوندێکی کارا کە حیسابیان بۆ بکرابایە . خۆ ئەگەر وا کرابایە بە دوایەوە حکومەتی ناوەندیش بۆیان دەهاتە سەر خەت ، ئەمەریکاش هەروەها ، یانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆ کۆمەڵ ڕەنگە یەکگرتووش بۆ داهاتوو ، کۆ گروپی بەرهەم کۆ یەکیەتیەکانی خوارێ و بە دوایەوە هەم بە هەمووانیان دەبوونە بەرەیەکی بەهێز هەم ئەمەریکا و حکومەتی ناوەندیش لە گەڵ ئەوان دەسازان . هەتا کاک نەوشێروان لە سەر ژیان مابوو ، یەکیەتیەکانی خوارێ پێیان خۆش بوو کاکە نەوە ڕێکیان خا . کە ئێستا لە سەر ژیان نەماوە ، دوو بۆچوون هەیە لە سەر ئەو کۆنەکردنەوەیەیان . بۆچوونێک هەیە کە دەسەلاتی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان لە توانای دا نیە ئەو ناوەندە جیاجیایانە ڕێک خات . بۆچوونی دووەمیش ئەوەیە کە ئەو ناوەندە جیا جیایانە ، ئەو حیسابەی بۆ خوالێخوش بوو ، نەوشیروانیان دەکرد ، بۆ ئێستای دەسەڵاتی گۆڕان نەکەن . خۆ ئەگەر کاک نەوشێروان لە سەر ژیان مابایە ، ڕەوشەکان وایان لێ نەدەهات . ڕەنگە ڕیفراندۆم و ئەو ۱٦ ئۆکتۆبەرەی کە لێی کەوتەوە هەر دروست نەبا . ئەگەر وەک ئێستاش کەوتبایەوە کاک نەوشیروان دەیتوانی ناوەندە جیاجیاکانی یەکیەتی واتە یەکیەتیەکانی خوارێ رێک خاو جیایان کاتەوە لە نوخبەی دەسەلات و پارە واتە لە یکیەتیەکانی سەرێ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.