فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیه‌كيان لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوكرده‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە

ستانده‌ر

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی توكیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، له‌ئێستادا ڕۆژئاوای كوردستان به‌بارودۆخێكی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ فڕاكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ تیایدا پرۆتێستۆی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ن و داوا لە رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ھاوپەیمانان دەکەن دەستبەجێ ھەنگاوی کرداری بنێن بۆ راوەستاندنی ھەرەشەکان لەسەر عەفرین.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌
ھاونیشتمانیانی بەرێز, گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و لە شاری عەفرین لەدۆخێکی ھەستیار و لەبەردەم ھەرەشەی پەلاماری سەربازی دەوڵەتی تورکیادان, ئێمە بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو ھەڕەشانە دەکەین و پاراستی ئاسایش و ژیانی برا و خوشکانمان لە عەفرین لەئەستۆی کۆمەلگەی نێودەولەتی, ھاوپەیمانانی دژی داعش و ئەمریکا بەتایبەتی دەبینین. پێویستە دەوڵەتی تورکیا رێز لە گەلانی سوریا و خواستە سیاسییەکانیان بگرێت.
داوا لە رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ھاوپەیمانان دەکەین دەستبەجێ ھەنگاوی کرداری بنێن بۆ راوەستاندنی ھەرەشەکان لەسەر عەفرین.
ئێمە لە ھەردوو فراکسیۆن داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان بەناوی گەلی ھەرێمی باشوری کوردستانەوە ھەڵوێست دژی ئەو ھەڕەشانە
رابگەیەنێت.

سەرکەوتن بۆ خواستی دیموکراتییانەی گەلانی سوریا و گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان

فراکسیۆنی گۆڕان
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.