پارتی کێی کڕیوە؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 371 جار بینراوە

پارتی کێی کڕیوە؟!

نیاز حەمید

کێ پەلەیەتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم؟!.
پارتی بە گوێرەی دەستور دەبێت نەهێڵدرێت بەشداری هەڵبژاردن بکرێ ، چونکە چەکداری هەیە!.

دیاردەیەک کە زۆر زەقە ، پارتی بە هۆی کەڵەکەبوونی سەدانساڵی خیبرەی ئیدارەدانی دەوڵەتی تورک و لە رێگای دەزگای جاسوسی میتەوە، توانیویەتی هەر خاوەن پۆستێک لە حکومەتەکەیدا هەبێت بیکڕێت یا مەلەفێکی ئەخلاقی لەسەر دورست بکات ، تا لە رێگای ئەمەوە کۆنترۆڵی بکات و، بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت.
بەشێ هەرەزۆری خاوەن پۆستەکانی یەكێتی ویەکگرتوو لەلایەن پارتی کڕدراون یا مەلەفیان لەسەر دورستکردوون ، بۆیە دەبینرێت پارتی بێکێشە لەگەڵ یەکێتی ویەکگرتوو چەندین ساڵە دەسەڵاتدارە .
لاهور شێخ جەنگی لە یەکێ لە لێدوانەکانی لە ناو کادیران حزبەکەی ئەو راستیە درکاند .
گۆڕانیش کە دوای ٢٠١٤ لەگەڵ پارتی بەشداری حوکمەت بوو ، بە هەمانشێوە خاوەن پۆستە جیاجیاکان لەلایەن پارتی هەوڵیان لەگەڵدرا ، بەشێکی بەرچاویان کڕدران ، ئەوەی باسی دەکەین هەقیقەتە لەسەر ئەرز.
خەڵکی کوردستان ناهەقی نییە کە متمانە بەو هێز و لایەنانە نەکات کە لەگەڵ پارتی چونەتە حکومەت .
گۆڕان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانە ، وێرای خۆڕاگری بەشێکیان ، بەڵام قورسە ئەو گومانە بڕەوێنێتەوە لەتەک بوونی رۆڵێکی کارا لە ئەنجامدانی گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم..کاتێ ئیعلانی دەرئەنجامی پڕ لەساختەی ئەو گاڵتەجاڕییەش کرا ، نوێنەرانی گۆران خۆیان دەدا پێش بۆ دەرکەوتن، کە ئەمە مرۆڤ دەگەیەنێتە ئەو باوەڕییە کە ئەم کۆمسیۆنەش کەوتۆتە ژێر هەژمونی پارتی ، بۆیە هیج متمانەیەکی پێناکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمۆکە فاشلەکەی باشور.
پارتی دەیەوێت بە هەموو توانایەکییەوە هەڵبژاردن بکرێت بەو هەلومەرجە خراپەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، کۆمسیۆنێکی بێ متمانەی کۆنتڕۆڵکراو ، تۆمارێکی پڕ لەساختە ، بایۆمیتریەکی ساختە و، ئەمە سەرباری داگیرکردنی شاری هەولێر لەلایەن مێلیشیاتەکانی پارتیەوە کە ئیرهاب دەکەن و هاوکاری تەزویرن.
پارتی بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت ئەوجارەش پاش ئەو هەموو شکست و مالوێرانییە دەسەلات بەتەنیا بگرێتەوە دەست ، هەر لایەنێک بەم شێوازە بیەوێت هەڵبژاردن بکات ، ئەوا گومانی تێاد نییە شەریکی دەسەلاتی پارتی شکستخواردووە.
پێدەچێت گۆڕان و کۆمەڵ ولیستی دکتور بەرهەم و نەوەی نوێ و تەڤگەر و لایەنەاکنی دیکە ، هەولێر و دهۆکیان بۆ ساختەکاری ومێلیشیاتەکانی پارتی جێهێڵابێت ، منافەسەیان تەنها لە زۆنی سلێمانی بێت ، بەمانایەکی دیکە ئەو لایەنانە گرەو لەسەر ٤٠ کورسی کەمتری دەڤەری سلێمانی دەکەن لەناو خۆیاندا دابەشی بکەن و ئەوانی دیکەش بۆ پارتی ، چونکە کۆتاکانیش هەر هی پارتین (کاتی خۆی یەکێ لە خۆفرۆشەکانی یەکێتی ئەو کۆتایەنەی پێشکێش بەپارتی کرد).
کارکردنی ئەو لایەنانە گەورەترین خیانەتە دەرهەق خەڵکی کوردستان ئەنجامی دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.