پارتی و یەکێتی چەند نەوتی هەرێمیان کۆنترۆڵکردووە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 545 جار بینراوە

عەبدوڵـڵا حەوێز

– لەژێر دەسەڵاتی پارتی (ئێستا) : ٣٠١٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەم دەهێنرێت.
– لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی (ئێستا): ٢٣٤٠٠ بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەم دەهێنرێت.
– بەهۆى رووداوەکانى ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ٢٨٣ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەى لەدەست دراوە لە رۆژئاواى کەرکووک و لە نەوینەوا کە هەموو لەژێر دەستی پارتی بووە.
واتە لەپێش رووداوەکانى ١٦ی ئۆکتۆبەر بەم شێوەیە بوو:
– پارتی: ٥٨٤ هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهات لەژێر کۆنترۆڵی پارتی.
– یەکێتی: ٢٣٤٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهات.

ئەو کێڵگە نەوتیانەى لەژێر دەستی پارتیدان (لەدواى ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە) ئەمان:
– ئەتروش کە لەلایەن کۆمپانیای تاقەی ئیماراتیەوە بەرێوەدەبرێت رۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل لەرێی بۆری نەوتی هەرێمەوە دەفرۆشرێت.
– دەمیر داغ لەلایەن کۆمپانیای ئۆریکس پیترۆلۆم بەرێوەدەبرێت رۆژانە ٣٦٠٠ بەرمیلی رەوانەى دەرەوە دەکرێت.
– خورمەلە کە لەلایەن کۆمپانیای کار کە سەربە بنەماڵەى بارزانیە بەرێوەدەبرێت و رۆژانەى ١٠٥ هەزار بەرمیلی لێ بەرهەم دەهێنرێت – کە ٤٠ هەزاری دەبرێتە مەسفاکان و ٦٥ هەزاری لەرێی بۆری نەوتەوە دەفرۆشرێت.
– شێخان کە لەلایەن کۆمپانیای کیسۆن پیترۆلۆمی خەلیجەوە بەرێوە دەبرێت و رۆژانەى ٣٥ هەزار بەرمیلی لێ دەفرۆشرێت.
– تاوکی کە لەلایەن کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بەرێوە دەبرێت و رۆژانە ١١٠ هەزار بەرمیلی لێ دەفرۆشرێت.
– سەمرەت کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆیل هینت بەرێوە دەبرێت و رۆژانە شەش هەزار بەرمیلی لێ دەفرۆشرێت.
– سوارە تیکا کە لەلایەن کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینیرجی بەرێوە دەبرێت و رۆژانە ١٢ هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەفرۆشرێت.
– کۆی گشتی ئەم نەوتەى ئێستا لەژێر دەسەڵاتی پارتی دەردەهێنرێت و دەفرۆشرێت: ٣٠١٦٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا دەردەهێنرێت کە ٢٦١٦٠٠ بەرمیلی دەفرۆشرێت، ٢٢٦ هەزاری لەرێی بۆری نەوتی هەرێم تورکیاوە دەفرۆشرێت و ٣٥ هەزار بەرمیلەکەى شێخان لەرێی تەنکەرەوە دەفرۆشرێت، ئەوەى تر کە ٤٠ هەزار بەرمیلی خورمەلەیە دەچێتە مەسفاکان بەڵام تەفاسیلی نازانرێ.

ئەو کێڵگە نەوتیانەى لەژێر دەستی یەکێتیدان ئەمان:
– سەرقەڵا کە لەلایەن کۆمپانیای گاز پرۆم نەفت بەرێوە دەبرێت و رۆژانە ٩٥٠٠ بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهێنرێت – کە ٥ هەزار بەرمیلی بۆ مەسفاکان دەچێت و ٤٥٠٠ بەرمیلی دەفرۆشرێت
– تەق تەق کە لەلایەن کۆمپانیای تۆپکۆوە بەرێوە دەبرێت و رۆژانە ١٤ هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهرێت و هەر ١٤ هەزاری دەبرێتە مەسفاکان.
– کۆی گشتی ئەم نەوتەى ئێستا لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی دەردەهێنرێت و دەفرۆشرێت: ٢٣٥٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا دەردەهێنرێت کە ٤٥٠٠ بەرمیلی دەفرۆشرێت و ئەوەى تر دەچێتەوە مەسفاکانەوە بەڵام تەفاسیلی نازانرێ.

ئەو کێڵگانەى کە هەرێم لەدواى ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لە دەستی داون، کە هەموو لەژێر دەستی پارتی بوون:
– بای حەسەن کە لەلایەن کۆمپانیای کاری بنەماڵەی بارزانیەوە بەرێوە دەبرا و رۆژانە ١٩٥ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا.
– ئاڤانا کە لەلایەن کۆمپانیای کاری بنەماڵەى بارزانیەوە بەرێوە دەبرا و رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا.
– عەین زالە کە رۆژانە ٤ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا.
– بوتما و سوفیە کە رۆژانە ٤ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا.
– لەم ناوچەیە لەدواى ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی ٢٨٣ هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی لەدەست داوە.

سەرچاوە:
https://twitter.com/HelenCRoberts…/status/953932299854327808
http://www.petroleum-economist.com/…/iraqi-kurdistan-sinkin…

عەبدوڵـڵا حەوێز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.