زانیاری نوێ لەسەر كۆبونەوەی عەبادی و وەفدەكەی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 485 جار بینراوە

ستاندەر

وەفدەكەی هەرێم بەسەرۆكایەتی نێچرڤان بارزانی لە كۆبونەوەی لەگەڵ عەبادی رازیبون بەبڵاوكردنەوەی هێزی فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان.

دوای سەردانەكەی (نێچیرفان بارزانی و قوباد تاڵەبانی) بۆ بەغدا و كۆبونەوەیان لەگەڵ حیدر عەبادی ئەنجامداوە، لە كۆبونەوەكەدا، عەبادی (10) مەرجی بەسەر وەفدی هەرێمی كوردستان سەپاندووە، بەڵام ئەمرۆ مەرجێكی ترسناك بڵاوكراوەتەوە، كە وەفدەكەی هەرێم رازیبون بەبڵاوكردنەوەی هێزی فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان.

هاوكات لە كۆبونەوەكەدا باسی ناردنی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم نەكراوە بە تایبەتی موچەی پێشمەرگە. لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق مەرجەكانی خۆی سەپاندوە. چاودێران پێیانوایە، سەردانەكەی (نێچیرفان بارزانی و قوباد تاڵەبانی) بۆ بەغدا دەستكەوتی بۆ هەرێم نەبووە، تەنها مەرجیان بەسەر سەپاندوون. بەڵێنیانداوە پارێزگاری لەیەكپارچەیی خاكی عێراق و جێبەجێ كردنی دەستور و مەرجەكانی عەبادی كردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.