محەمەد سیروان
له ئێستا كورد له سایه‌ی حزبه‌كانی بارودۆخێكی یه‌كجار خراپی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌دایه، ده‌توانین بڵێین بۆ هه‌رچوار پارچه ئه‌و قسه‌یه ڕاسته. ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به نموونه وه‌ربگرین وه‌كو ئه‌زموونێكی حوكمڕانی كوردی، نوقمی ناو چه‌ندین كێشه بووه وه‌كی خراپی بارودۆخی دارایی هاڵاتیان، و نه‌بوونی خزمهتگوگارییهكانی ژیانێكی سه‌ره‌تایی به‌شێوه‌یكی ڕێك و پێك وه‌كو ئاو و كاره‌با و بێ كاری و ته‌سكی مه‌ودای ئازادی و ڕاده‌بڕین و سیسته‌مێكی باشی په‌روه‌رده و هه‌تا دوایی، به‌ڵام ههڵهینه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان له‌وه‌نده كورت بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی لێوه بكه‌م ئه‌وه‌یه كورد له ئێستا له یه‌كێك خراپترین بارودۆخی مێژوویی خۆی دایه.
له سایه‌ی حزبه‌كوردییه‌كان كورد وه‌كو میلله‌تێكی كاریگه‌ر و به‌هێزی ناوچه‌كه و جیهانیش هیچ كات ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا زه‌لیل و بێ ئیراده و په‌رته‌وازه نه‌بووە، ته‌نانه‌ت له پێشوودا ئه‌گه‌ر خاكه‌كه‌شی داگیر كرابی به‌ڵام هه‌ر خاوه‌ن پێگه و كاریگه‌ری خۆی بووه، كورد ئه‌و میلله‌ته بووه كه هیچ داگیركه‌رێكی ناوچه‌كه نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بی تا له‌گه‌ڵ كورد ڕێك نهكهوتبیت، نازنازی گرێی كۆرتیۆنی وه‌رگرتبوو به‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی بسه‌پێنێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته له‌و گرێیه بكاته‌وه.
ته‌یموری له‌نگ ده‌ڵێت ئامۆژگاریان گۆتم خۆم له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خێڵه كوردییه‌كان به‌دووربگرم، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه كورد له‌و پێگه كاریگه‌ره‌وه ئێستا كه‌وتیته بارودۆخهكی كه له هه‌رێمه‌كی چوار شاریدا بوویته چه‌ندین به‌ش، حزبه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه، هەریەکەو كار بۆ وڵات و مه‌به‌ستێكی دیاریكراو ده‌كه‌ن، ئێستا كورد له سیاسه‌تی زلهێزاندا ته‌نیا وه‌كو میلیشیا و هێزی چه‌كداری ده‌بینرێت، له ئێستادا هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت كورد وه‌كو به‌ردی دامه بۆ قازانجی خۆی ده‌جوڵێنێت، ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كوردی تێدایه ئه‌گه‌ر وا به‌رده‌وامبی ئه‌وه له مێژوویدا وه‌كی خاڵهكی ڕه‌ش ده‌مینێته‌وه، لۆیه هه‌رچی زووه پێویسته میلله‌تی كورد ده‌ست بكات به به‌ردبارانكرد و خۆڕزگاركردنی له‌و حزبانه له هه‌ر چار پارچه‌كه‌ی.