شکۆمەندی نابەخشرێ،دەسەندرێ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 600 جار بینراوە

ئیبراھیم گەلەژێری

ماوەی چەند ڕۆژێکە پێشھاتەکانی شاری عەفرین، گرەوی خۆڕاگری و کەوتنی ئەو ناوچەیە ناوەندەکانی جیھانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، غڕوری تورکیا و نابەرابەری ھێز چاوەکانی زیاتر لەسەر ئەو شەڕبە سەرکەوتنی تورکیا وێنا دەکەن،بەڵام لە ھەمبەر غڕوری ئەردۆگانە گەلێک ھەیە ماوەی شەش ساڵە وانە شەڕفی پاراستنی خاک لەسەرووی ھەموو بەرژەوەندیەکیانە،لەوێ گەل پەیامی خۆڕاگریان بە تاکە باوەڕی مانەوەی نەوەکانی دواڕۆژیان تێگەیشتون.

ئەوان لە ڕێگەی بەدەست خستنی شکۆمەندی تاک، لە جوگرافیایەکی سنوردار توانیان سەرنجی دۆست و دوژمنیان بۆخۆیان ڕابکێشن، ئەو دەمەی ھەموو جیھان چاوەڕێی کەوتنی کۆبانێ بوو، لە ڕێگەی بەدەست ھێنانی شکۆمەندی خۆیان ئەو خەونەیان لە بار برد کە، مناڵانی خەلیفە بەو شکستەوە چوونەوە زبڵدانی مێژوو.
دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە دەکات و نیگەرانی خۆی دەربارەی ھێرشی تورکەکان بۆ سەر عەفرین بە ئەردۆغان راگەیاند؟ بۆ رێگری لە ھێرشی داگیرکارانەی تورکەکان بۆسەر عەفرین، ئەمریکا لەبەرزترین ئاست لەسەرخەتە، ئەمە دەرخەری بەدەست خستنی شکۆمەندیە کە، عەفرین ئیدی پارویێکی ئاسان نی یە سوپای پاش کودەتا شکست خواردوەکەی تورکیا بتوانێ قوتی بدات.ھەر ئەو شکۆمەندیە وای کردووە مەترسی شەڕکان لە حاڵەتی شکستی تورک گەلی باکور جارێکی تر ئەو تۆڵەیە بکەنەوە بە لێدانی بەرژەوەندیە ئابوریەکانی تورکیا،گوشارە نێو دەوڵەتیەکان دەرخەری ڕاستیەکی گرنگن کە قوربانی گەلی ڕۆژئاوا، فاکتێکی گرنگی خۆڕاگری و بەدەست ھێنانی شکۆمەندیە.
لەفەرھەنگی شەرڤان گەلی عەفرین ، شکۆمەندی و خاوەندارێتی لەخاک وولات خوێنی شەھیدانی ھەیە، لەوێ ھاواری ھەموان بو ھەبونی خاک و بەھای مرۆڤ بوونە ، ئەو بەھا پڕ بایەخەی کەلای ئێمە لەگەڵ چونی کۆشکەکان بۆ ئاسمان و دۆزینەوەی نەگبەتی نەوت کۆتایان پێھات، ئەوان خاوەنی شکۆ پرەنسیپی شەڕن لەکاتی دەست خستنی دەستەڵاتا نەتەوەکانیان وەک یەک تەماشا کرد ، نە دەوڵەتان و نە پاڕانەوەی بێ بەھا ناتوانن شکۆت پێببەخشن ئامادەش نیین وەک شکۆمەندێک ھەماھەنگیت لەگەڵدا بکەن بە پێچەوانەوە وەک دۆڕاوێک سەیر دەکرێی.

شەڕڤانان وەک پرەنسیپێکی مۆڕاڵی خاوەندارێتی لەخاکی خۆیان دەکەن ، عەفرین دوبارەبونەوەی شکۆدار بوونی گەلێکی مەزڵومە ھەمو لایەک چاوەڕێی سەرکەوتن یان کەوتنیەتی کە، ڕەنگە بردنەوەی گرەوی سەرکەوتنی عەفرین دۆخی ڕۆژئاوا بباتە قۆناغێکی نوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.