ھاوسەرۆکی پەیەدە: پێویستە دوژمنان ئەو راستیە بزانن چۆن لەکۆبانێ سەرکەوتین لەعەفرینیش سەردەکەوین

لەلایەن ستاندار Posted on 417 جار بینراوە

ستاندەر
شاھۆز حەسەن، ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا ” پەیەدە” ڕایدەگەیەنێت “پێویستە دوژمنان ئەو راستیە بزانن چۆن لەکۆبانێ سەرکەوتین لەعەفرینیش سەردەکەوین”.

ناوبراو لەدیدرێکی لەگەڵ ئاوێنە وتیشی سەد لەسەد، دڵنیاتان دەکەمەوە سەرکەوتن بۆ گەلی خۆراگری عەفرین‌و رۆژئاوای کوردستان دەبێت، گەلی ئێمە باوەری بەئازادی‌و بەرخودان ھەیە، لەکۆتایشدا داگیرکەران‌و تیرۆرستان لەبەرامبەر ئەو خۆراگریەدا بەشیان ھەر شکست‌و دۆران دەبیت، پێویستە دوژمنان ئەو راستیە بزانن چۆن لەکۆبانێ سەرکەوتین لەعەفرینیش سەردەکەوین، راستە دوژمن چەکی پێشکەوتوی پێیە بەڵام ئەو باوەر‌و ئیرادەیەی گەلی عەفرینی نیە.

شاھۆز حەسەن لەبارەی ھەڵوێستی پارتی ڕایگەیاندوە ئەنەکەسە خۆی پشتیوانی لەسیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات، پێشمەرگەی رۆژئاواش پەروەردەی دەستی پارتی دیموکراتی کوردستانەو بەشێکن لەو بەرنامەیەی کە تورکیا نەخشەی بۆ کێشاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.