سەرتیپ قەشقەیی
حكومه‌تى عێراقى بڕیاریداوه بڕى (450) ملیار دینار وه‌كو “سولفه” بۆ موچه‌ى ته‌نها (719.501) هه‌زار فه‌رمانبه‌رى فیعلى بنێرێت، كه ده‌كاته 52% موچه‌خۆرانى حكومه‌تى هه‌رێم ( له‌و بڕه پاره پێویسته‌ى بۆ فه‌رمانبه‌رانى فیعلى 8 ملیار دینار كه‌م ده‌كات)، له‌كاتێكدا به‌پێى تۆمارى بایۆمه‌ترى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیاتر له 1 ملیۆن 249 هه‌زار موچه‌خۆره‌و مووچەی یەك مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش زیاتر لە (873) ملیاره .
ئه‌مڕۆ (30ى كانونى یه‌كه‌م) ، شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى وردبینى به‌غدا كۆبۆته‌وه‌و، دوێنێش (29ى كانوونى دووه‌م) نامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى كردووه، به‌مه‌به‌ستى ڕوونكردنه‌وه‌ى چۆنیه‌تى سه‌رفكردنى ئه‌و 250 ملیاردیناره‌ى، كه دوێنێ (29ى كانونى دووه‌م) ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه، له یه‌كێك له خاڵه‌كان داواى ڕوونكردنه‌وه‌یان كردووه له باره‌ى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ى نێردراوه، كه ئایه به‌شێوه‌ى “سولفه”یه یاخود نا؟دا‌واشیان كردووه ڕوونكردنه‌وه‌یان بده‌نێ له باره‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى به‌شێوه‌ى پاشه‌كه‌وت، یاخود به‌بێ پاشه‌كه‌وت؟
شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیاندا به شاندى به‌غدایان ڕاگه‌یاندوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شى موچه فه‌رمانبه‌ران ناكات، چونكه پێویستیان به (873) ملیار دیناره، ئه‌گه‌ر موچه‌ى به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكه‌ن، ئه‌گه‌ر به پاشه‌كه‌وتیش دابه‌شى بكه‌ن پێویستیان به (650) ملیار دیناره.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشنیازى كردووه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا به‌غدا پاره‌ى پێویستى نه‌نارد ( واته له 450 ملیار دینار زیاتر نه‌بوو)، ئه‌وا حكومه‌تى هه‌رێم له‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه له لایه‌ن به‌غداوه ده‌نێردرێ، به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران 30 ڕۆژ جارێك به‌شێوه‌ى پاشه‌كه‌وت، به‌ڵام وه‌ڵامى لیژنه‌كه ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌وان صلاحیه‌تى ئه‌وه‌یان نییه له‌وباره‌یه‌وه بڕیاربده‌ن ده‌بێ چاوه‌ڕێى به‌غدا بكه‌ن.
به‌هۆى خراپى بارودۆخى هه‌رێم، حكومه‌تى هه‌رێم ڕازیه به‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌نێردرێ، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وان چاوه‌ڕێى نوسراوى “ئه‌مانه عامه” له به‌غداوه ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى پاره‌كه‌یان بۆ ڕوونبكاته‌وه.
پلانه ترسناكه‌كه‌ى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ى ناردوویه‌تى به‌شێوه‌ى “سولفه” بێت، ئه‌وا حكومه‌تى هه‌رێم دووباره موچه به‌شێوه‌ى پاشكه‌وت دابه‌شده‌كات، واته ڕاسته‌وخۆ له دواى ته‌وابوونى خشته‌ى ئه‌مجاره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان، خشته‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌و پێشمه‌رگه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و، به‌شێوه‌ى پاشه‌كه‌وت موچه‌یان به‌سه‌ر دابه‌شده‌كات، به بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له به‌غدا ده‌نێردرێت كه‌مه‌و له ئێستاشدا كێشه‌ى نه‌وتى هه‌رێم، له نێوان به‌غداوهه‌ولێر زۆرئاڵۆزه‌و تاوه‌كو چاره‌سه‌رنه‌كرێت ناتوانرێ له ئێستا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.
حكومه‌تى عێراقى، له ئێستادا ئاماده نییه موچه‌ى 220 هه‌زار خانه‌نشینى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى و موچه‌خۆرانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێشمه‌رگه بنێرێت، له‌وباره‌یه‌و به حكومه‌تى هه‌رێمیان ڕاگه‌یاندووه تێبینیان له‌سه‌ر ڕێژه‌ى موچه‌خۆران هه‌یه، بۆیه تاوه‌كو ڕێككه‌وتن نه‌كرێت ناتوانن موچه‌ى ئه‌و توێژانه بنێرن.
پێشنیاز زۆرن له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له بژارده‌كان ئه‌وه‌یه موچه‌ى به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان له‌و (450) ملیاردیناره بدرێت، كه به‌غدا ڕه‌وانه‌ى ده‌كات، موچه‌ى به‌شه‌كه‌ى تر موچه‌خۆران له ڕێگه‌ى فرۆشى نه‌وتى كێڵگه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دابینبكرێت، تاوه‌كو له چه‌ند مانگى داهاتوو ڕێككه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌غدا به‌وه ڕ‌ازى نییه‌و له‌گه‌ڵ ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێم، داواى ڕاده‌ستكردنى سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات.
كێشه‌ى ئیدارى و ده‌ستوورى و یاسایى و سیاسى زۆر له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، كه زۆرێك له‌و كێشانه په‌یوه‌ستن به موچه‌و بودجه‌ى هه‌رێم، بۆیه تاوه‌كو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌رنه‌كرێن، ناتوانرێ كێشه‌ى پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌بكرێت و موچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.
ڕۆژانى داهاتوو زۆرشت له باره‌ى چاره‌نووسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم یه‌كلاده‌بێته‌وه، هه‌رێم چاوه‌ڕێى نوسراوى به‌غدا ده‌كات و ئه‌و شانده‌ى لێره‌ن ده‌سه‌ڵاتى چۆنیه‌تى سه‌رفكردنى پاره‌كه‌یان نییه، به‌ڵام یه‌كێك له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان ئه‌وه‌یه حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ى به‌شێوه‌ى پاشكه‌وت تاوه‌كو دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئایارى ئه‌مساڵى عێراق.
به كورتى و كرمانجى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشنیازى بۆ حكومه‌تى عێراقى كردووه، ئه‌گه‌ر موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆرانى هه‌رێم، كه مانگانه (873 ) ملیار دیناره به ته‌واوى نه‌نێردرێت و، داواى ڕاده‌ستكردنى ته‌واوى داهاتى نه‌وت و خاڵه گومرگى و سنوورییه‌كانیان لێبكرێت، ئه‌وا هه‌رێم موچه به شێوازى پاشه‌كه‌وت وك‌و جاران دابه‌شده‌كات.